بیروڕا
استیحقاقی کورسی، یان استیحقاقی خوێن.؟!
سیروان جەلال

بە ئاوڕدانەوەیەکی کورت لە چل ساڵی ڕابردوو، تێڕامانێکی بلەز و تیر ئاسا، خوێندنەوەیەکی بابەتیانە و بێلایەنانە، بۆ چوار دەیەی گوزەشتەی باشوری کوردستان، ئەوا چرکەساتێک و بستە زەمینێک نابینیت کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تێکۆشەرەکانی ڕۆڵی مێژوویان تێدا نەگێڕابێت و خوێنی گەشیان تێیدا نەڕشتبێت، ئەوێ ڕۆژێ کە دوژمنانی کورد و هاوپەیمانەکانیان لە ئەوجی هێزدابوون، کە شۆڕشی ئەیلول هەرەسی هێنا، تروسکایی ئومێد بەدینەدەکرا لە ئاسمان و زەمینی ئەم وڵاتەدا،  کورد لەو پەڕی بێکەسی و بێ هیوایدابوو، دەقیقەن بەکەمتر لە دوومانگ لەپاش گلانی ئەسپی ئەیلول و تەمام بوونی کاری ئەوانی دی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە غوربەتدا لەلایەن سەرۆک مام جەلال ڕابەری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد و چەند هەڤاڵێکیەوە دامەزرا، لەیەکەمین ساڵیادی یەکێتیشدا، شۆڕشی نوێ هەڵگیرسا، لەو دیرۆکە زیاتر لە چوار دەیەییەدا، پێدەشت و سەر لوتکەی چیا، گوند بەگوند و شاربەشار و سەنگەر بەسەنگەر و زیندان بەزیندان و بەر پەتی سێدارەو قەنارە، کەهەر  وەک ملوانکە چنرابوون بە کچ و کوڕانی یەکێتی، ئەوانی دی لەکوێ بوون؟
لەساتە چارەنوسسازو هەنگاو هەڵهێنانە گرنگ و مێژوویەکاندا ، کاتێک یەکێتی و کچان و کوڕانی پێشنەگ و ڕێبەربوون ، بەئەرک نەبێت ئەنگۆ لە کوێندەرێ بوون؟
لەگۆڕنانی شەمشەمەکوێرەکانی جەهالەت و تاریک پەرستی چ (الانصار الاسلام) لەدوێنێداو (داعش)ی لوتکەی تیرۆرستی لەئەمڕۆدا، بەهێز و باز و خوێنی جوامێرەکانی یەکێتی لەگۆڕنران، ئەمێستاش لەکام بستەخای نیشتمان و کام پارچەی کوردستان پێویسبێت، یەکێتی بەتەواوی توانا مادی و مەعنەوییەکانی لەوێیە، وەک لەڕابردووشدا لێی بووە.
یەکێتی کەهێزە فریاد ڕەسەکەی دوێنێ و ئەمڕۆ و ئایندەبووە و دەبێت، ئەدی چۆن دەبێت پێگە و ڕۆڵی ئەفەرۆز و نادیدەبگیرێت.؟
بۆ ئاشتی و بۆ ئازادی ، بۆ یەکەم هەڵبژاردن و یەکەم کابینەی حکومەت،  بۆ ئاوەدانی و دیموکراسی ،کەیەکێتی خودان و ڕچەشکێن و دامەزرێنەرە، کەوابوو   یەکێتی استیحقاقی خوێنی هەیە نەک کورسی، چونکە یەکێتی تاپۆی سوری ئەم خاکەی هەیە.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
دکتۆر محەمەدئەمین
جه‌مال ئارێز
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ