بیروڕا
پشتیوانى له‌ لیستى 105 بۆ گۆڕانكاری نوێ و هه‌نگاوى نوێیه‌
ئەنوەر ساڵح

  بانگه‌شه‌ى )ى .ن .ك (بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانى عێراق ، له‌ ڕۆژه‌كانى كۆتاییدایه‌ و 30/9 نزیك بۆته‌وه‌ بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسى هێزه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان ، پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ به‌ ململانێیه‌كى ئارام و سیاسى گوزه‌ر ده‌كات ، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ململانێكه‌ سیمایه‌كى سیاسى و مه‌ده‌نیانه‌ى هه‌بووه‌ بۆ هه‌ر كاندید و لیستێك بانگه‌شه‌ بۆ خۆى بكات ..
   ئه‌وه‌ى بۆ یه‌كێتییه‌كان گرنگه‌ له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا ، به‌رئه‌نجام و شێوه‌ى دیزاینێكى سیاسى نوێیه‌ كه‌ حزبه‌كان چاوه‌ڕێى ده‌كه‌ن ، ده‌یانه‌وێت هه‌ریه‌كه‌یان له‌م دیزاینه‌دا بۆ حكومڕانى چوار ساڵى ئاینده‌ى كوردستان ده‌ست و نه‌خشیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ى بۆ یه‌كێتییه‌كان مه‌به‌سته‌ ده‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا لیستى 105 ده‌ست و نه‌خشى كاریگه‌رى هه‌بێت له‌ داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌ت و سیسته‌مى سیاسى هه‌رێم و حكومڕانى له‌م هه‌رێمه‌دا . هه‌موو لایه‌ك له‌مڕۆدا له‌ بنه‌ما گشتییه‌كانى سیسته‌مى سیاسى له‌ كوردستاندا به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان نیگه‌رانن چونكه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابووردوودا له‌م سیسته‌مه‌ سیاسیه‌دا ئه‌مه‌ى به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ ئه‌م بارودۆخه‌یه‌ كه‌ تێیدا ده‌ژین ، ئه‌م بارودۆخه‌ش جێگه‌ى نیگه‌رانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستانه‌ ، یه‌كێتییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى ئارام و هاوسه‌نگ و شه‌راكه‌ت و حكومڕانییه‌كى ره‌شید له‌ كوردستان بگاته‌ ئامانج ، یه‌كێتییه‌كان ده‌یانه‌وێت بناماكانى ماف و ئازادییه‌كان و یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى له‌ ناو سیسته‌مى سیاسیدا به‌ یاسا ده‌سته‌به‌ر بكرێت و كه‌رامه‌ت و ژیانى ئاینده‌ى هه‌موو تاكێك به‌ جیاوازیه‌كانیه‌وه‌ پارێزراو بێت و ژیانێك شایسته‌ به‌ مرۆڤى كورد ده‌سته‌به‌ر بكرێت .
  بۆ ئه‌م كاروانه‌ش ئێسته‌ له‌ ناو( ى.ن.ك )و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستاندا ئومێدێكى نوێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌ به‌ئه‌قڵێكى نوێ و دیدگایه‌كى نوێوه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى بیرو باوه‌ڕه‌كانى (ى .ن .ك) شه‌پۆله‌ سه‌وزه‌كان له‌ گه‌شه‌كردن و زیاد بووندایه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌شدا قوباد تاڵه‌بانى له‌ بانگه‌شه‌كه‌یدا ڕابه‌رایه‌تى و سونبلى ئه‌م كاروانه‌یه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى 105 هه‌رچه‌نده‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نه‌وه‌ تووشى فۆبیایه‌ك بوون جار به‌جار بۆ مانگه‌شه‌و ده‌لوورێنن به‌ڵام ئه‌مانه‌ باش تێده‌گه‌ن ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ سه‌ره‌تایه‌ك ده‌ستى پێكردووه‌ كه‌ بۆ ئامانجى گه‌وره‌ ده‌ڕوانێت .
  بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێتییه‌ك یان هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵگا ده‌یه‌وێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ دوگمایه‌ى ناو حزبى سیاسى و سیسته‌مى سیاسى بگۆڕێت ، با ئه‌م فرسه‌ته‌ بده‌ین به‌ هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانى كه‌ هه‌مووان هاوكار و پشتیوانى بین بۆ سه‌رخستنى ، ئه‌ویش له‌م كاته‌دا ته‌نها به‌ ده‌نگدان ده‌بێت به‌ لیستى 105 ، ئه‌وه‌ى له‌ مێژووى پرۆسه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا  به‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ تایبه‌تى كه‌ به‌ (گۆڕان) نه‌كرا با ئه‌م ئه‌ركه‌ به‌ لیستى 105 و هه‌ڤاڵ قوباد بسپێرین كه‌ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسى ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ى ڕێفۆرمگه‌رایى له‌ناو كایه‌كانى حكومڕانیدا جێبه‌جێ بكه‌ن، وه‌ سه‌ركه‌وتن له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌نگاونانه‌ بۆ چاره‌سه‌رى زۆر كێشه‌ى تر له‌كارى حزبایه‌تى و حكومڕانیدا وه‌ به‌سه‌ركه‌وتنى ئه‌م لیسته‌ش ده‌توانرێت هاوسه‌نگى بێته‌دى ، وه‌ به‌م هاوسه‌نگیه‌ش ده‌سه‌ڵاتى تاك حزبى و حزبى برا گه‌وره‌ و بیرۆكراتیه‌ت به‌ره‌و لاوازى ده‌چێت .
   ده‌با هه‌مووان پشتیوانى له‌ هه‌ڤاڵ قوباد و لیستى 105 بكه‌ین له‌ پێناو هه‌نگاوى نوێ ،  گۆڕانكارى نوێ .
   وه‌ هیوادارم هه‌ڤاڵ قوباد هه‌مان چاره‌نووسى جه‌ستن ترۆدۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى كه‌نه‌دا چاوه‌ڕێى بكات    .
ئه‌نـوه‌ر صـاڵح عه‌زیـز

‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ