بیروڕا
ھەڕەشە لە دەستور دەکرێ!
ئارێز عەبدوڵڵا
لەوەتەی دەستوری عێراق لە ساڵی (٢٠٠٥)وە پەسەند کراوە، ھیچ گۆڕانکاریەکی تیدا نەکراوە و گۆڕانکاری و ھەموارکردنەوەی بڕگە و مادەکانیشی کارێکی ئاسان نییە. چونکە خودی دەستور بەپێی بڕگەی (٤)می مادەی (١٤٢) کۆسپێکی گەورەی داناوە و ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر زۆرینەی خەڵکی عێراقیش دەنگی لەسەربدا، بەڵام ئەگەر ٢/٣ دەنگدەرانی سێ پارێزگا لە دژی بوەستنەوە ئەوا ھەموارکردنەوەکە سەرناگرێ. لە ماددەی (١)یشی دا ھاتووە ئەم دەستورە گەرەنتی یەکگرتووی عێراقە و لە دیباجەکەشی ھاتووە پابەند بوون بەم دەستورە یەکێتی ئازادانەی عێراق دەپارێزی. واتە ئەگەر ئەم دەستورە فەرامۆش بکرێ یاخود دەوڵەت پێەوە پابەند نەبێ ئەوا  ڕەوایی بە دابەش بوون و جیابونەوە دەدا. ھەر لە سەرەتاوە سوننەکان داوای ھەموارکردنەوەی دەستور دەکەن و ھەندێک لەلایەنە شیعیەکانیش ھەموارکردنەوەیان بەباش زانیوە، بەڵام رێککەوتنێکی سەرتاسەری لەسەر ھەموارکردنەوەی بەکارێکی سەخت و نەکردە زاندراوە و رێگریە دەستوریەکەش ھەموو ھیوا و خواستێکی بڕیوە. دوای ریفراندۆم و گەڕانەوەی ھێزە عێراقیەکان بۆ ناوچە دابراوەکان خواستی ھەموارکرنەوەکە لەلای ھەندێ لایەنی شیعە زۆر گەورە بووە و تەنانەت لە ھەندێ ناوەندی سیاسی باس لە پێشێلکردنی دەستور دەکرێ بۆ ھەموارکردنەوەی و ھەندێ کەس و لایەنیش ریفراندۆم دەکەنە پاساو بۆ ھەموارکردنەوە. ئەوان دەڵێن مادام (٣) پارێزگا زیاتر دەنگیان بۆ ریفراندۆم داوە کەواتە ئەو پارێزگایانە دەستوریان پێشێل کردووە، بۆیە ئەوانیش بۆیان ھەیە بەبێ پارێزگاکانی کوردستان دەستورەکە بەپێی بۆچوون و بەرژەوەندی خۆیان ھەموار بکەنەوە.
‌‌ زیاتر ...
نەوزادی موهەندیس
ئاراز ڕەمەزان
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ