بیروڕا
كاتێك كه‌ تۆ عه‌فو شمولی نه‌ده‌كردیت
عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین
له‌ رۆژى (6/4/2005) عێراقیه‌كان به‌ كورد و عه‌ره‌ب و سه‌رجه‌م پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیه‌وه‌ له‌ هۆڵی په‌رله‌مانى عیراقه‌وه‌ له‌ به‌غداو ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى له‌ (30/1/2005) به‌ده‌نگى ئازاد له‌دایك بوو له‌ رێگه‌ى سندوقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه‌ له‌م هۆڵه‌ ئازاده‌دا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌كه‌ن ئه‌و پیاوه‌ مافناسه‌ تێكۆشه‌ره‌ هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ هه‌تا ده‌ستورى هه‌میشه‌یی عیراق ده‌خرێته‌ ده‌نگدان و دوایی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى گشتى ئه‌نجام ده‌درێ،له‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و ساڵه‌دا به‌ڕێزى توانى عێراق له‌ قۆناغێكه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ قۆناغێكى پێشكه‌وتووتر له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا له‌ (15/10/2005) ده‌نگدرا له‌سه‌ر ده‌ستورى هه‌میشه‌یی عیراق و، توانى ئه‌و ده‌ستوره‌ ده‌نگى یاسایی خۆی به‌ده‌ست بهێنێ و له‌ (15/12/2005) جارێكى تر سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان به‌ره‌و سنودقه‌كانى ده‌نگدان هه‌نگاویان ناو توانیان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق هه‌ڵبژێرن ،له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان توانى ده‌نگى دووه‌م به‌ده‌ست بێنێ جارێكى تر (22/4/2006) ئه‌و قاره‌مانه‌ى كه‌توانى ساڵێكى پر شكۆ حوكمڕانى عێراق بكات نه‌هێڵێت شه‌ڕى ناوخۆ دروست ببێت،  بۆ ماوه‌ى (4) ساڵى دیكه‌ هه‌ڵبژێردایه‌وه‌ به‌سه‌رۆك كۆمار بۆئه‌و عێراقه‌ى كه‌ زیاتر له‌ (80) ساڵه‌ ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌ له‌ حوكمى ئیستبدادى دیكتاتۆریدا ئه‌ژى له‌ وڵاتێكدا ئه‌ژین كه‌ناوى عێراقه‌، ئه‌و عێراقه‌ى به‌زۆر وه‌ك یاری میكانۆ نراوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و له‌ چوار چێوه‌یه‌كى بچوكدا زۆرترین نه‌ته‌وه‌یی ودینى له‌ خۆگرتووه‌ ئه‌و عێراقه‌ى كه‌ گه‌وره‌ترین و زاڵمترین دیكتاتۆری دنیا حوكمى تیا ده‌كرد ئه‌ویش (سه‌دامى خوێن رێژ) بوو، ئه‌و سه‌دامه‌ى كه‌ هه‌موو خوێنڕێژه‌كانى  له‌چوارده‌ورى خۆی كۆكردبوه‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنى هاوڵاتیان  و ئه‌نفال و كیمیابارانكردن و سوتاندن و تێزاب پیاكردنى گه‌له‌كه‌ى،ئه‌و سه‌دامه‌ى كه‌ بریاری راسته‌وخۆی و خوێنڕێژه‌كانى ئه‌نفالى كوردستانى كردو كیمیا بارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانى ترى كرد،ئه‌و سه‌دامه‌ى كه‌ به‌زیندوویی عه‌ره‌به‌كانى هۆره‌كانى زینده‌ به‌ چاڵ ده‌كرد، ئه‌و سه‌دامه‌ى كه‌سه‌رجه‌م دام و ده‌سته‌كه‌ى ته‌عه‌داى ناموسیان له‌ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى عێراق ده‌كرد،ئه‌و سه‌دامه‌ى كه‌ لووله‌ى تفه‌نگى ده‌بابه‌كانى روو به‌رووى مه‌رقه‌ده‌ پیرۆزه‌كانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ده‌كرده‌وه‌ و شه‌هیدى ده‌كردن به‌ ئاشكرا،ئه‌وعێراقه‌ى سه‌رده‌مى سه‌دام و دام و ده‌سته‌كه‌ى بستێكى نه‌ماوه‌ كه‌ پڕ نه‌بێت له‌ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر كاره‌ دزێو و ناشرینه‌كانى ده‌رده‌كه‌ون،ئه‌و سه‌دامه‌ى كه‌ ده‌یویست سه‌رجه‌م پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى له‌ بۆته‌ى نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بدا بتوێنێته‌وه‌ و ،رۆژ له‌ دواى رۆژ له‌ هه‌وڵی پاكتاوى نه‌ژادى بوو،ئه‌و سه‌دامه‌ى كه‌ ئابوورى عیراقی وێران كردبوو كه‌ باشترین ده‌وڵه‌تى كشتوكاڵى كه‌ دووزێی (دجله‌و فورات)ى پیا ده‌روات بوو بووبه‌ وڵاتێكى مشه‌خۆر وسه‌رجه‌م دیهاته‌كانى له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت كرد و كانیاوه‌كانى كوردستانى كوێركرده‌وه‌و دێهاته‌كانى راپێچی ئۆردوگاى زۆره‌ ملێ یه‌كان كرد و وڵاتانى له‌ وڵاتێكى به‌رهه‌م هێنه‌وه‌ كرده‌ وڵاتێكی مستهلك.
له‌ عیراقی سه‌دامدا ته‌نها مۆمێك رۆشنایی نه‌ئه‌دا له‌ كوردستاندا، كوردستان بوو بووه‌ به‌ تاریكستانێك كه‌سی نه‌ى ئه‌توانى هه‌نگاوى ئازادى تیا بنێت.ئاله‌م كاته‌دا پیاوێك، تێكۆشه‌رێك، ماندوو نه‌ناسێك، پێشمه‌رگه‌یه‌ك، مامۆستایه‌كى شۆڕش،مافناسێكى كوردایه‌تى، بریاری دا كه‌ له‌ سه‌رچیا سه‌ركه‌شه‌كانى كوردستانه‌وه‌ مۆمی شۆرش دابگیرسێنێ درێژه‌ به‌ خه‌بات و شۆڕش بدات دژى تاریكى و زوڵم و زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌ و حوكمى استبدادى و دیكتاتۆری سه‌دام حسێن،ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ش ئه‌وهه‌ڤاڵه‌ كۆڵنه‌ده‌ره‌ى یه‌كێـتیى نیشتیمانى كوردستان (مام جه‌لال) ه‌ ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ى هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی لاوی یه‌وه‌ تێكه‌ڵی بزوتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى گه‌له‌كه‌مان بووه‌، له‌ كاتێكدا تۆی تێكۆشه‌ر له‌سه‌ر چیاكانداله‌ناوبه‌فرداله‌ناوخێمه‌یه‌كى بچكۆله‌دا داواى رووخاندنى به‌هێزترین حكومه‌ت ده‌كرد كه‌ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێكان وعه‌ره‌به‌كان لێی ده‌ترسان.ئائه‌مه‌یه‌ زیره‌كى، ئائه‌مه‌یه‌ لیهاتوویی و توانایی، له‌ كاتێكدا سه‌دامى دیكتاتۆر له‌وپه‌ری هێزدا بوو ده‌یوت (به‌تفه‌نگى بڕنه‌وه‌وه‌ له‌پشت شاخه‌كانه‌وه‌داواى رووخاندنى حكومه‌ت ده‌كه‌ن). به‌گاڵته‌ جارى ئه‌م قسه‌یه‌ى ده‌كرد،به‌ڵام ئه‌ى پێشمه‌رگه‌ى ناوچیاو به‌فره‌كان تۆ زیاتر بره‌وت به‌ شۆرش، خه‌بات وتێكۆشان  ده‌دا، رۆژ له‌دواى رۆژ ته‌نگت به‌سه‌دام و جه‌یشه‌كه‌ى هه‌ڵئه‌چنى بۆیه‌ دیكتاتۆرت ئیجباركرد كه‌ (عه‌فوو)بدات بۆئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ شاخ بگه‌رێته‌وه‌،له‌هه‌موو بریاره‌كانیدا دووباره‌ى ده‌ركرده‌وه‌ ده‌یووت: ((عه‌فوه‌كان شمولی هه‌موو كوردێك ده‌كات بێجگه‌ له‌ جه‌لال تاڵه‌بانى)). له‌ كاتێكدا كه‌ عه‌فوو شمولی تۆ نه‌ئه‌كرد ، تۆ بویته‌ سه‌رۆك كۆمار و دیكتاتۆریش به‌ر سزاى گه‌ل وشۆرش كه‌وتووه‌،له‌ ئێستادا كه‌ عێراقیه‌كان رزگاریان بوه‌ له‌ ده‌ست استبدادیه‌ دیكتاتۆریه‌كه‌ى تۆبۆ دووه‌مین جار هه‌لبژاردنێكى ئازادیان ئه‌نجامدا له‌ 7/3/2010 له‌ دواى هه‌ڵبژاردنیشدواى زیاتر له‌ ((8))مانگ به‌ بێ درستكردنى حكومه‌ت به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى كورد توانرا ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ بشكێنن وبتوێته‌وه‌وسه‌رئه‌نجام له‌ شه‌وى 12/13 /11/2010 ئه‌و پیاوه‌ى به‌ شاهیدى زۆربه‌ى عێراقییه‌كان كه‌ چه‌ترى هه‌موان بووه‌ هه‌لبژێردرایه‌وه‌  ،عێراقیه‌كان به‌ ئازادى حوكمى خۆیان ده‌كرد، ئه‌و كورده‌ى كه‌له‌ شاخه‌كانه‌وه‌ مۆمى شۆڕشى هه‌ڵگیرساند بۆ سێیه‌مین جارسه‌ر كۆمارى عێراق بوو،سه‌ركۆمارى ئه‌و عیراقه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م مافه‌كانى مرۆڤ له‌سه‌رده‌مى سه‌دامدا له‌ جانتایه‌كدا كرابوون، نه‌ئه‌كرایه‌وه‌ و، به‌ڵام له‌ سه‌رده‌مى مام دا هه‌ر هه‌موویان به‌ ئازادی ده‌ژین و رووبه‌رووى سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌بنه‌وه‌ بێ ترس و له‌رز ده‌نگى خۆیان ئه‌ده‌ن و، پیاوى تێكۆشه‌ر و، ماندوو نه‌ناسی هه‌ڵئه‌بژێرین بۆ سه‌رۆك كۆمار.ئه‌و عێراقه‌ی له‌سه‌رده‌مى سه‌دامى دیكتاتۆردا یه‌كه‌م وڵات بوو له‌ پێشه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌كانى مافی مرۆڤ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیاندا. له‌ سه‌رده‌مى تۆدا ئه‌ى هه‌ڤالًَى تێكۆشه‌ر به‌ ئازادى گوێ له‌ سه‌رجه‌م بیرو بۆچوونه‌كانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى عێراق ده‌گرت و مافی سه‌رجه‌م تاكه‌كان پارێزراوه‌ و دام و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌ ئازادى په‌خش و كاره‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن به‌بێ سانسۆر.ئه‌و عێراقه‌ى كه‌ له‌سه‌رده‌مى فاشستى سه‌دامى حسێندا كه‌ رۆڵه‌كانى له‌ گیاندان بوون و به‌برسی و هه‌ژاری ژیانیان ده‌گوزه‌راند له‌ كاتێكدا عێراق ده‌وڵه‌مه‌ندترین  وڵاتى جیهانه‌. هه‌ر هه‌موو داهاته‌كان بۆ خزمه‌تى خۆى و دام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ى خه‌رج ده‌كرا، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى تۆدا ئه‌ی پێشه‌واى پێشمه‌رگه‌ ته‌واوى مافه‌ ئابوورییه‌كان گۆرانكارى به‌سه‌ردا هاتووه‌ له‌ ژیانێكى ته‌واو خۆشیدا ده‌ژین.له‌و عێراقه‌ى سه‌رده‌مى حوكمى دیكتاتۆردا سه‌رجه‌م شوێنه‌كان كرابوون به‌ زیندان و پڕبوون له‌ خه‌ڵكى بێ تاوان، له‌ زه‌مانى تۆدا ئه‌ى سه‌ركۆماره‌ لێهاتووه‌كه‌ى عێراق و شۆره‌ سواره‌كه‌ى كوردستان  چۆڵ كراون .
به‌ڵام سه‌د مه‌خابن له‌ 17/12/2012 مام جه‌لال نه‌خوش كه‌وت، له‌ دوایى ئه‌م نه‌خوشییه‌ هه‌موو عێراق نه‌خوش كه‌وت ،له‌ دوای نه‌خوشكه‌وتنى گه‌وره‌ترین كاره‌سات رووى له‌ عێراق و كوردستان كرد ،هه‌ر له‌ شه‌رى داعش و، قه‌یرانى دارایى و ، تێكچونى ته‌وافقى نیشتمانى له‌ نێوان هێزو حزبه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان وعێراق  و، بڕینى بوجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ ،چه‌ندین كیشه‌و ئالوزى تر له‌ نێوان سه‌جه‌م بێكهاته‌كانى عیراق ، كه‌ مام جه‌لال به‌ حیكمه‌ته‌كانى خۆى چاره‌سه‌رى ده‌كردو وه‌كوو هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌ڵێن بوو به‌ چه‌ترى هه‌مووان .
جێگه‌ى داخه‌ ئێواره‌ى سێشه‌ممه‌ له‌ به‌روارى 3/10/2017 او كارێزما گه‌وره‌یه‌ى عێراق و كوردستان دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ى له‌ لێدان كه‌وت.به‌ڵام بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ مام جه‌لال زیندووه‌و به‌ زیندویش ده‌مێنیته‌وه‌ .  


‌‌ زیاتر ...
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌ربه‌ست جیهاد
د.به‌ختیارشاوه‌یس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
نەوزادی موهەندیس