بیروڕا
سه‌ده‌یه‌ك پاش جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
ده‌مژمێر 11 ى ڕۆژى 11  مانگى 11  ساڵى 1918 شه‌ڕى جیهانى یه‌كه‌م یان وه‌كو ده‌بێژن شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ كۆتایى هات واته‌  ئێستا ده‌ ده‌یه‌و سه‌د ساڵه‌ كۆتایى به‌و جه‌نگه‌ نه‌گریسه‌ هاتووه‌ كه‌ كۆتایى به‌ ژیانى 37 ملیۆن كه‌س هێنا ئه‌مه‌ بۆ خه‌ڵكى هه‌ژارو سه‌رباز و هه‌موو خه‌ڵكى وڵاتانى به‌شداربوو له‌و جه‌نگه‌دا ئاكامێكى سامناك و وێرانكه‌ر بوو به‌ڵام نه‌بوو به‌ په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ئیتر كۆتایى به‌ جه‌نگ بێت له‌ جیهاندا به‌ڵكو له‌ دواى 21 ساڵ  جه‌نگى جیهانى دووه‌میش هه‌ڵگیرسا .
به‌ڵێ ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌گریسه‌ ئاكامه‌كه‌ى هه‌ر ئه‌و كووشتاره‌ ملیۆنیه‌ نه‌بوو كه‌به‌سه‌ر خه‌ڵكى ئه‌و وڵاتانه‌دا هات به‌ڵكو زۆر كایه‌و ده‌سته‌ڵات و ده‌ورانیشى گۆڕى و لولى دان له‌وانه‌سێ  ئیمبراتۆریه‌تى گه‌وره‌و كۆنى ڕاماڵى له‌ گه‌ڵ خۆیدا ئه‌وانیش ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى و ئیمپراتۆریه‌تى نه‌مسا و مه‌جه‌ر و ده‌سته‌ڵاتى قه‌یسه‌رى ڕووسیا بوو كه‌ بوون به‌ شێك له‌ ڕابردوو , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌مینه‌ى خۆشكرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانى سیسته‌مى سۆسیالیستى به‌ ڕابه‌رایه‌تى لینین و به‌لشوویكه‌كان و دامه‌زراندنى یه‌كێتى  سۆڤیه‌تى له‌ ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵات , هه‌روه‌ها له‌ ئه‌وروپاى ڕۆژئاوش زه‌مینه‌ى سازكرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانى ڕه‌وتى فاشیزم له‌ ئیتالیا و ئیسپانیاو نازیزم له‌ ئه‌ڵمانیا  كه‌ ئه‌مانه‌ش دواتر بوونه‌ فاكته‌رێك بۆ به‌رپابوونى جه‌نگى جیهانى دووه‌م كه‌زۆر له‌ جه‌نگى یه‌كه‌م وێرانكه‌رو دڕنده‌تربوو .
ئه‌گه‌رچى سه‌ره‌تا به‌ هۆى تیرۆركردنى جێنشینى پادشاى نه‌مسا (ئه‌رشیدۆك فرانز فێردیناند )كه‌به‌ ده‌ستى تاقمێكى تیرۆریستى سربى ئه‌نجامدار به‌ڵام له‌ ڕاستیدا  زۆر فاكته‌ر ى تر هه‌بوون كه‌ وایانكرد ئه‌و شه‌ڕه‌ ماڵوێرانه‌كه‌ره‌ به‌رپا بێت و بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ درێژه‌ بكێشێت ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن به‌ڕاى زۆرێك له‌ چاودێران و مێژوونووسانى ئه‌وده‌م :-
1. ململانێ ى سه‌ربازى له‌ نێوانى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا له‌بوارى خۆپڕچه‌ككردن 
2. هاوپه‌یمانێتى سیاسى له‌ نیوان به‌ریتانیاى گه‌وره‌له‌لایه‌ك و ئه‌ڵمانیا له‌ لایه‌كى تره‌وه‌.
3. سه‌رهه‌ڵدانى ئیمپریالیزم .
4. سه‌رهه‌ڵدانى نه‌ته‌وه‌ .
خاڵێكى تر كه‌زۆر گرنگه‌ له‌ ئاكامى ئه‌و شه‌ڕه‌و هاته‌ئاراوه‌ به‌شداریكردنى سوپاى ئه‌مریكا له‌ جه‌نگه‌كه‌و به‌تایبه‌تى له‌ سه‌ر خاكى ئه‌وروپا له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنوورى خۆى .
هه‌رچه‌ند پێشتر به‌ كورتى ئاماژه‌م به‌ په‌ند وه‌رنه‌گرتن له‌ ماڵوێرانییه‌كانى جه‌نگى گه‌وره‌ى جیهانى یه‌كه‌م كرد به‌ڵام پێمخۆشه‌ جارێكى تر ئه‌وه‌ بخه‌مه‌وه‌ ڕوو كه‌ هه‌رچه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ كۆتایى هاتووه‌ به‌ڵام مه‌یل و خواست و حه‌ز له‌ شه‌ڕككردن  هه‌ر  هه‌یه‌ به‌ داخه‌وه‌ شه‌ڕى ساردى نێوان یه‌كێتى سۆڤیه‌تى  جاران و هاوپه‌یمانى ناتۆ به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا و شه‌ڕه‌ ناوچه‌یى و ئیقلیمیه‌كانى نیمچه‌ دووڕگه‌ى كۆریاو و شه‌ڕى ڤێتنام و ئه‌مریكا و داگیركردنى ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ڕووسیاو دواتر شۆڕش و به‌رنگاربوونه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌فغانستان به‌رامبه‌ر داگیركه‌ره‌ سۆڤیتیه‌كان و شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران و داگیركردنى كوه‌یت له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌  و شه‌ڕى فۆكلاند له‌ نێوان به‌ریتانیا و ئه‌رجه‌نتین  ,
سه‌ره‌ڕاى زۆر شه‌ڕى ناوخۆیى و بزوتنه‌وه‌ى ئازدیخوازى گه‌لان هه‌رله‌ شه‌ڕه‌كانى عه‌ره‌ب و ئیسرائیله‌وه‌ بگره‌ تا شه‌ڕى گه‌لى كوردو حكومه‌ته‌  یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانى عێراق بۆ وه‌دستهێنانى مافى چاره‌نووس یان مافى ژیان وه‌كو هاوڵاتیه‌كى ئاسایى و شه‌ڕى كورده‌كانى ڕۆژهه‌ڵات بۆ خودمختارى و شه‌ڕى چل ساڵه‌ى كورد له‌ باكوورله‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى توركیا و له‌  زۆر شوێن و كونو كه‌له‌به‌رى ترى  ئه‌م جیهانه‌ زمانى شه‌ڕ و كوشتن و بڕین هه‌یه‌ .
له‌ كۆتاییدا و له‌م بۆنه‌ سامناكه‌دا كه‌ بۆنى خوێن و سووتماكى لێدێت ده‌بێت بپرسین ئایا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ جه‌نگ ته‌حریم بكرێت و له‌ جیاتى ئه‌و سیستمێك بۆ جیهان دابمه‌زرێت كه‌ به‌ ئاشتیانه‌و به‌ دیالۆگ هه‌موو كێشه‌و قه‌یران وململانێكان یه‌كلایى بكرێنه‌وه‌ ئه‌و پاره‌ى بۆ خۆپڕچه‌ككردن و كوشتار به‌كاردێت هه‌موو برسى و هه‌ژارو نه‌داره‌كانى پێ تێر بكرێت ؟
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ