بیروڕا
ئەوەی خۆم بۆخۆم، ئەوەی تۆش ئەخۆم
رێبوار ستار
ئەمەی سەرەوە راستە پەندێكی كوردییە، بەڵام بۆتە دروشم و كرداری هەمیشەیی  پارتی ، هەر لەو روانگەیەشەوە، لەهەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمدا، لەگەڵ دوژمن و نەیارەكانی دوێنێ و دۆستەكانی ئەمڕۆیدا كردیان و ئەنجامیاندا.
ئەو هەڵوێستەش كە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هەم لەرێگەی فراكسیۆنەكەی لەپەرلەمانی كوردستان، راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی، هەڵوێستەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی نواندی، هەڵوێستێكی ژیرانە و هەمیشەییانەی یەكێتییە و دووپاتكردنەوەی سیاسەت و حیكمەتی (هەڤاڵ مام  جەلال)یش بوو، بەوەی هیچ كات و زروف و سەردەمێك، یەكێتی دەستبەرداری كەركوك نەبووەو نابێت و لەژێر هیچ پاساوێكیشدا ئامادە نیە خەڵكی كەركوك بەتەنها جێبهێڵێت.
هەڵوێستەكەی دوێنێ و ئەمڕۆی یەكێتی، داكۆكییە لەمافی هاووڵاتیان، بەرگییە لەبەرژەوەندییەكانی  كۆمەڵانی خەڵك، پاراستنی كوردستانی بوونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانە، پێداگرییە لەسەر  شەراكەتی ڕاستەقینە لەهەموو جومگەكانی دەسەڵاتدا، پێداگرییە لەسەر گەڕانەوەی هاوسەنگی هێز، كۆتایهێنانە بەحوكمی تاكڕەویی و تۆتۆلیتاریانە.
ئەوەی یەكێتی كردی دووپاتكردنەوەی ئەو هەقیقەتەیەكە یەكێتی هێزێكی گەورەو كاریگەرەو پێگەی بەهێزی هەیە لەسەر ئاستی كوردستان، عیراق، ناوچەكەو جیهان، دەرخستنی ئەو راستییەیە كە هەر لەسەرەتای دانووستانەكانەوە تائێستا ئەوەی یەكێتی شەڕی لەسەر دەكرد پۆست و پلەو پایە نەبوو، بەڵكو كەركوك بەرژەوەندی هاووڵاتیان و سەقامگیری و ئارامی و خزمەتی هاووڵاتیان بوو.
بەدیوێكی تریشدا ئەوەی (هاو ئاوازەكانی پارتی) بەتایبەت (گۆڕان)كردیان، جگە لەوەی داكوتانی دواین بزمار بوو لەسەر تابوتی سیاسی خۆیان، هاوكات لابردنی ئەو دەمامكەش بوو كە بەناوی بەرگریكردن لەمافی خەڵك و گەڕانەوەی شكۆوە خەڵكیان پێ دەگەوجاند، چونكە دەركەوت گۆڕان ویستی پێگەی خۆی بگۆڕێت لەپاشكۆیەتییەوە بۆ  بەشداریكردن لەپتەوكردنی دەسەڵاتی پارتی و جێبەجێكردنی ئەجێنداكانی پارتی، لەپێناو كۆمەڵێك دەستكەوتی ماددی و مسۆگەركردنی پۆست بۆ هەندێك لەدەسترۆیشتووەكانی گۆڕان.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ستران عەبدووڵا
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ