بیروڕا
ڕۆژی 30/9 ڕۆژی وەفا بۆ مام
رێبوار ستار
ڕۆژی (30-9-2028) ڕۆژێكی چارەنوسسازە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و  هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی نوێدا تێدەپەڕێت. لەو ڕۆژەدا كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە پرۆسەیەكی ئازاد و دیموكراسی دا لە ڕێگەی دەنگدانەوە ویژدانی خۆیان ئاسودە دەكەن بۆ دەنگدان بەو لیست و نوێنەرەی كە لای خۆی پەسەندە. چونكە كێبڕكێیەكی زۆر هەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەكان لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازەدا تا بتوانێ‌ زۆرترین دەنگ بۆ لیستەكەی و زۆرترین نوێنەر بنێرێتە پەرلەمانی كوردستان. یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش یەكێكە لەو لایەنانەی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە بتوانێ‌ زۆرترین دەنگ بۆ لیست و سەرۆك لیست و كاندیدەكان مسۆگەر بكات. یەكێتی بەشێوازێكی مەدەنیانە و شارستانیانە بانگەشە بۆ لیستەكەی و سەرۆك لیستەكەی دەكات، كە ئەمە بۆتە جێگەی ڕەزامەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بە هیوایەكی زۆرەوە لە لیستەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەڕوانن كە لیستی (105) ە و بە لیستەكەی مام ناسراوە و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی ئەم لیستە دەكات. یەكێتی نیشتمان كار بۆ ئەوە دەكات كە زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێ‌ كە بە دروشمی (ئارامی، هەلی كار، خزمەت) هەڵمەتی بانگەشەی دەستپێكردووە كە هەڵمەتێكی شارستانیانە و مەدەنیانەیە و دوور لە دروشمی باق و بریق، هەڵمەتێكی ئارام لە پێناو ئارامی بۆ خەڵك و لە ئارامیشەوە دۆزینەوەی هەلی كار بۆ خەڵك و لە وێشەوە زۆرترین خزمەت. بۆیە با هەموومان پێكەوە ڕۆژی (30-9-2018) بكەینە ڕۆژی سەركەوتنی گەورە بۆ یەكێتی و هەموومان ئەو ڕۆژە بكەینە جەژن و هەر لە بەرە بەیانەوە ڕوو بكەینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگمان بدەین بە لیستی (105)، داواش لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانیش بكەین هەموو بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و ویژدانی خۆیان ئاسودە بكەن، چونكە بە دەنگەكانیان دەتوانن هاوسەنگی هێز بگۆڕن و متمانە بەیەكێتیەكەی كۆمەڵانی خەڵك بكەن دەنگ بە لیستی (105) لیستەكەی مام بدەن وەك وەفایەك بۆ مامی گەورەمان و خوێنی شەهیدە نەمرەكان كە بەخوێنی گەشیان ئەم ئازادیەیان بۆ دەستەبەركردوین، با دەنگمان بۆ مێژووی خەباتی مام بێت، با دەنگمان بۆ چەپكە گوڵەكەی مام بێت، با دەنگمان بۆ قوبادی مام بێت، با بیكەینە ڕۆژی وەفا بۆ مام.
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ