بیروڕا
ئاى كه‌ حه‌قیقه‌ت لایان تاڵه‌
رێبوار ستار
هه‌رێمى كوردستان ئێستا به‌ قۆناغێكى نوێدا تێده‌په‌ڕ ێت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان سه‌رقاڵى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنن بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ به‌ده‌ست هێنانى زۆرترین كورسی بۆ په‌رله‌مان.
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش وه‌ك یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى ده‌ستپێكردووه‌ به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه‌ دایناوه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن كه‌ لیستى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان لیستى (105) ه‌و سه‌رۆكى لیسته‌كه‌شى هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانیه‌ كه‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ دروشمى (ئارامى، هه‌لى كار، خزمه‌ت) ده‌ستى به‌ بانگه‌شه‌ كرد بۆ ئه‌م قۆناغه‌ به‌رنامه‌یه‌كى پوخت و گونجاوه‌ كه‌ بۆ خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان كه‌ خۆى له‌ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كارو پێشكه‌ش كردنى باشترین خزمه‌ت و پاراستنى ئارامى و خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر بكات.لیستەکەی یەکێتی کە کاک قوباد سەرپەرشتی دەکات خۆی لە سەد کاندیدا دەبینێتەوە
كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان تواناو به‌هره‌و ئه‌زمونى خۆیان هه‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بوارى خۆى دا، هه‌مووشیان گه‌نج و به‌توانان له‌م بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌ به‌ پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه‌ دانراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ قوبادو تیمه‌كه‌ى و ئۆرگانه‌كانى (ى.ن.ك) ه‌وه‌، وا پێویست ده‌كات له‌هه‌ر شارو شارۆچكه‌یه‌ك  مه‌راسیمى ناساندنى كاندیده‌كان ڕێکبخرێت به‌ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بناسێنرێن به‌ شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ، له‌م مه‌راسیمانه‌دا هه‌ڤاڵ قوباد له‌ وتاره‌كانیدا باس له‌ شێوازى كارى داهاتوو ده‌كات دواى متمانه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك به‌ده‌ستده‌هێنێ و لیسته‌كه‌ى یه‌كێتى كه‌ لیستى (105) ، لیستى به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان و خه‌باتى تێكۆشانى تێكۆشه‌رانى (ى.ن.ك)ه‌  ،تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌زمونى كاركردنیان له‌ حكومه‌ت و ئه‌و داهێنان و خزمه‌تانه‌ى كه‌له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌ودا كراوه‌ ، له‌ حكومه‌ت كه‌ به‌شێكى دیارى (بایۆمه‌ترى و شه‌فافیه‌تى نه‌وت و پڕۆژه‌ى خزمه‌ت)ه‌  و ده‌یانى تره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ به‌ كه‌موكوڕیه‌كان ده‌دات كه‌ هه‌یه‌و گه‌نده‌ڵى هه‌یه‌ پێویستى به‌ چاكسازییه‌.كه‌چى ئه‌وه‌ى سه‌یره‌و جێى تێڕامانه‌ له‌ دواى ئه‌و وتاره‌ى له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ قوبادى مام جه‌لاله‌وه‌ پێشكه‌ش كرا كه‌ باسى له‌و كه‌موكوڕیانه‌ كرد كه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى له‌ ڕوى كه‌مى خزمه‌ت و ئه‌و قۆرخكاریه‌ى له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ ئه‌و به‌رته‌سكى ئازادیه‌ى كه‌ هه‌یه‌ له‌و زۆنگه‌، ئه‌و قسه‌ى دڵى خه‌ڵكى هه‌ولێرى  دێرینى  سه‌وزو قه‌ڵاى كوردایه‌تى و مه‌ردایه‌تى كرد كه‌خه‌ڵكى هه‌ولێروناوچه‌كانى تر شایه‌نى خزمه‌تى زۆر زیاتر و، پێویستى به‌ ته‌وازنی هێزه‌و هه‌ولێرو یه‌كێتى بێ یه‌ك نابن وه‌ك چۆن سلێمانى و یه‌كێتى بێ یه‌ك نابن هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ ، كه‌چى میدیاى  پارتى بێویژدانانه‌ كه‌وتونه‌ته‌ هه‌ڵمه‌تێكى ناڕه‌واو نادروست به‌ رامبه‌ر یه‌كێتى و سه‌رۆك لیسته‌كه‌ى كه‌ كوڕى (مامه‌)، ئه‌وانه‌ وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌یان دور له‌ ئیتیكى كارى میدیای و بگره‌ سه‌ركرده‌كانیشیان كه‌وتونه‌ته‌ قسه‌ى نه‌شیاو نادروست به‌رامبه‌ر قوبادى مام، ئه‌وه‌ى  كاك قوباد وتى راستیه‌ و مشتێكه‌ له‌خەروارێ  ئه‌مه‌ش به‌هێزى گه‌وره‌ى یه‌كێتیه‌ كه‌ ترس و دڵه‌ ڕاو كێى دروست كردووه‌ له‌ دڵى هه‌موو لایه‌نه‌كان كه‌ ئه‌زانن یه‌كێتى چه‌ند هێزێكى گه‌وره‌یه‌ جێگه‌ى ئومێدى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستانه‌ و یەکێتی ئەتوانێ دەنگێکی زۆر بەدەست بهێنێت ئەوەی کاک قوبادیش ووتیەتی ڕاستە بۆیە ئەم حەقیقەتەلای هەندێ لایەن و گروپ هەزم ناکرێت و تاڵە
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ