بیروڕا
ئەوەی ئەگوزەرێ عینادی سیاسی کەسێک بوو
رێبوار ستار
هه موومان ئاگاداری ئەوعینادیە سیاسیەین کە لەلایەن سەرۆکی پارتی یەوە هەیە بووە هۆکاری دروستبونی ئەم دۆخ وقەیرانانەی پێشترە کەوای کردقەیران لەدوای قەیران سەرهه ڵبات لەکوردستاندا بەتایبەتی قەیرانی سیاسی و ئابوری کە دوو هۆکاری سەرەکین  لەتێکچونی ژیان و گوزەرانی  خەڵکەکەی لەقەیرانی سیاسی دا ئەو ئامادەی هیچ گوێگرتنێک نەبوو لەسەردۆخە سیاسیەکان  تا کار گەیشتە نا تەبایی لەنێوان لایەنەسیاسیەکان عینادیەکان رۆژ بەرۆژ  لە بەرزبونەوەدابو تاوای لێهات ئامادە نەبوو گوێ لە هیچ لایەنێکی سیاسی بگرێت  رۆژ لەدوای رۆژ کوردستان بەرەو دۆخێکی خرابتر ئەرۆشت ئەوان پێیان وابوو هاتنی وەفدی بیانی وسەرۆک و وەزیری وڵاتان ئیتر  ئەم ئەبێت دنیابێت بۆلای  لایەنێکدا کە دەستی گرتبو بەسەر لایەنە دبلۆماسیەکانی هەرێمیشدا  کە هەموو کاروبینێکی دبلۆماسی لەچەند کەسێک تێنەدەپەری ئەویش لە حیزبیە عینادیەکان  کەهیج شتێک بۆ لایەنەکانی ترنەمابوو هه موو پرس و ڕاکان هه رخۆی بوو ئەگەر چی لە شەری دژ بە داعشدا یەکێتی پشکی شێری بەرکەوت لە قوربانی دان و گیان بازی وفیداکاری و بەگژداچونەوەی داعشدا بە ڵام بەهۆی قۆرخ  کاری و دەست گرتن بە سەر جومگە ئەساسیەکەی هه رێمدا توانی سود لەولاش ببینی و بتوانێ لەخزمەت خۆیاندا بە کاری بهێنێ  بەوەی کەسۆزی ووڵاتا ن بەلای خۆیدا رابکێشێت کە ئەو پاڵەوانی شەڕی داعشە لەبەرئەوەی کە فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە، عینادیەکی تری بوە هۆکاری بڕینی موچەو بودجە لەلایەن حکومەتی ناوەندە وە کە پێی وابو ئەبێت حکومەتی ناوەند مل کەچ بێت تاکار گەیشتە ئەوەی ئەبێت خەڵک بەنیوموچە ڕازی بێت   ئەو بۆ ئەوەی خەڵک سەرقاڵ بکات بیکەو مصگحی (ریفراندۆم)ی هێنایە کایەوە کە ریفراندۆم ئەکات لەپێناو سەربەخۆی کوردستاندا  کە دڵنیام هیچ تاکێک نیەلەم کۆمەڵگەیە بڕوای تەوای بەسەربەخۆی نەبێت بەڵام کات و ساتەکەی لەباروگونجاو نیە ئەو پەیام لەسەر پەیام و رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر سورتر ئەبوو لەسەر ریفراندۆم تالەکۆبونەوەی لایەنە سیاسیە کاندا رۆژ وکاتی ریفراندۆمی دیاریکرد زیاتر خۆی بۆتەرخانکرد تاوای لێهات لایەنەسیایەکان و ووڵاتانی دراوسێ و ووڵاتانی زلهێزی دنیا بەویلایەتە یەکگرتوە کانی ئەمریکاشەوە هه ڵوێست و بۆچونی خۆیان دەربری و داوایانکرد کە دوای بخەن  بەڵام ئەو بەو داوایەی دنیا زیاتر عینادی ئەیگرت  هه میشەش عێراق داوای دانوستانی دەکردو داوای ئەکرد باگفتوگۆبکەین و کێشە کان چارەسەربکرێن  بانە گاتە لێکترازان  ئەوکەوتە هه ڵمەتی پروپاگەندە بۆ ریفراندۆم بەکۆبونەوەی جەماوەری فراوان لە گۆرەپانە کاندا ئەمە زیاتر هانی ئەداو عینادییەکەی زیاتر ئەبوو هه رچەند هه ندێ لەوڵاتان و چاودێرانی سیاسی وکۆمەڵانی خەڵکیش پێیان وابوو کە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەزئەبێتەوە بەڵام ئەوعینادییە هێندە باڵی کێشابوو بەسەریدا ئەوسەرکێشیەی کردو هەڵەیەکی سیاسی گەورەی بۆ خۆی تۆمارکرد و ریفراندۆم ئەنجام درا وئەوەی لێکەتەوە کەدیمان 
عینادیی دوای ریفرادۆم دوای ئەنجامی ریفراندۆمەکە هه رێم داوای لە بغداد کرد کە گفتوگۆ دەستپێبکات ئەوە بووحکومەت بەمەرج ئامادەی دانوستانی پیشاندا مەرجەکەش هه ڵوە شاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم کە ئەمەش بووە هۆی عینادیەکی تری کە  ئەم عینادیەیان بووە هۆکاری گەرانەوە بۆ ۲٠٠۳ کەهه رێم ی توشی لەدەستدانی سەدان کیلۆمەتر لەخاکی ڕزگارکراو ونەهێشتنی مادەی ۱٤٠وهه ندێ مادەی تر تا گەیشتە ئەوەی حکومەتی ناوەند بریاریدا بەهێز بێتەوە ئەوناوچانەی کەهێزی پێشمەرگەی کوردستان بە خوێن گرتبوی بەڵام عینادی سەرۆکی پارتی وایکرد کەخوێنی دەیان پێشمەرگەی تر برژێت وبریندار بێت وخەڵک دوچاری ئاوارە بون بێت لەکاتێکدا رۆژێ پێش هاتنی سوپای عێراق بۆ کەرکوک هه ندێ لە م س و سەرکردایەتی وفەرماندەکانی یەکێتی لەکۆبونەوەکەی دوکاندا  داوایانکرد کە باڕێکەوتن بکەین و نەهێڵین خوێن بڕژێت  بە ڵام لە بەر عینادیەکەی ڕازی نەبوو بەبیانوی کە گوایە پرسی پێ نەکرابێت و بەو نەوترابێت دوای ئەوەی کەدیمان  تاوای لێهات هه ندێ لەسەرکردەو فەرماندەکانی یەکێتی بە خائن بزانێ بەمەرجێ ئەوسەرکردەو فەرماندانەی یەکێتی هه میشە لەهه وڵدابون تادۆخەکە نەگاتە ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێ تاوای لێهات فەرماندەعینادەکە تەنها ووشەیەکی وەک ئەڵێن چۆتە خەڵوە تەوە  خۆزگە سەرۆک  بۆ تەنها جارێکیش بوایە وانەیەک لە سیاسەتە حەکیمانەکەی مامت وەرئەگرت و خۆت لەعینادی دائەماڵی چونکە عینادی سیاسی تۆ بەم دەردەی بردین تاکە شتیش پێویستە تۆ بیکەیت  داوای لێبوردن لە خەڵک و دەست لەکار کێشانەوەتە 
چونکە ئیتر کەس باجی عینادی تۆ نادات
‌‌ زیاتر ...
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ستران عەبدووڵا
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ستران عەبدووڵا
عەبدولواحید محەمەد
رێبواری ئیعلام
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ