بیروڕا
لە16ی ئۆكتۆبەردایەكێتی نەیهێشت كەركوك وەك شەنگالی بەسەر بێت
رێبواری ئیعلام
ئەگەر ئاوڕ لەمێژوی پڕخەباتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بدەیتەو ەلەدوای ئاشبەتاڵی ساڵی 1974ەوەلەسەرەتای دامەزراندنی یەكێتی و هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی مام جەلال مێژویەكی پڕسەروەری و قوربانی دانە بەبێ وەستان لەقۆناغە جیاجیاكانی خەبادا بەشی شێری بەركەوتوەلەخوێن بەخشین و گیان بازیدا.
ئازادی و خۆشگوزەرانی و دژی زوڵم و چەوسانەوە، لە دوای راپەرینیش ئەوە یەكێتیی بوو كە خەباتی شاخی گواستەوە بۆ خەباتی پڕ مەدەنیاینە و دیموكراسی و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، شانبەشانی ئەوەش هەمیشە خەبات كردووە لەپێناو رزگاركردنی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی زوڵم و زۆری بەعسدا بووە وەك كەركوك و خانەقین و شوێنەكانی تر چونكە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بروای تەواوی بەوە بووە كە تا (جبل حمرین) خاكی پیرۆزی كوردستانەو یەكێتی هەمیشە ئەو ناوچانەی بە بەشێك لە جەستەی خۆی زانییوە، لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقیش یەكێتی و سەرۆك مامجەلال رۆڵی گەورەو دیاریان هەبوو لە دامەزراندنی عیراقی نوێی دیموكراسی و پێكەوەژیانی هەموو نەتەوەو مەزهەبەكان لەعیراق، كەلەسەردەستی مامدا عیراقێكی خۆشگوزەران بووە، یەكێتی مێژوویەكی پر سەروەری هەیە لەجەنگی دژ بە تێرۆرو داعشدا و شەهیدەكانی كە گیانیان بەخشیوە لە پێناو پاراستنی كەركوك و خانەقین و شنگال ومخمورو تەواوی كوردستان،شاهیدی ئەو سەروەریانەن، یەكێتی لەمێژووی خەباتیدا بۆ تەنها رۆژێكیش خیانەت و شتی پشت پەردەی نەبووە دژ بە گەل و نەتەوەكەی، بگرە هاوكاریش بووە بۆ پارچەكانی تری كوردستان لە كوێدا پێویستییان بە یەكێتی هەبووبێت ، كەچی ئێستا ئەوانەی لە مێژووەكەیاندا پەڵەی رەش و خیانەتی نەتەوەو گەورەیان هەیە، ئەیانەوێت تۆمەتی ناڕەوا بخنە پاڵ یەكێتی و سەركردەكانی، هەر بۆ بیرهێنانەوە خۆ ئەوە یەكێتی نەبوو خیانەتی 31ی ئابی كرد، خۆ یەكێتی نەبوو شنگالی دابەدەستەوە خۆ یەكێتی نەبوو مەخموری دایە دەستی داعش خۆ یەكێتی دەستی نەبوو لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ تێكەڵكرد، خۆ یەكێتی نەبوو خیانەتی 6ی حوزەیرانی كرد، خۆ یەكێتی نەبوو هەر پیلانێكی گرتە بەر تا كەركوكیش بە دەردی شنگال بەرێت، ئەوەی یەكێتی كردی لە 16ی ئۆكتۆبەردا بۆ كەركوك و كەركوكییەكان مێژوویەكی پر شانازیە بۆ سەركردەكانی كە نەیانهێشت خوێنی هەزاران پێشمەرگە بڕژێ و كەركوك تاڵان بكرێت و وەك چۆن دەوری گەورەی هەبوو لە رزگاركردنی خەڵكی شنگال و گرتنەوەی مەخموری دەستەوەدراو، ئاواش رێگری كرد لەو پیلانانەی كە دژ بە كەركوك و خەڵكی كەركوك دارێژرابوو ئەوە ئەوان بوون خەنجەری ژەهراوییان لە پشتەوە وەشاند، بەڵاك یەكێتی خەنجەرەكەی چەماندەوەو نەیهێشت بەری بكەوێت، بۆیە ئەوانەی 16ی ئۆكتۆبەر بە خیانەت ئەزنن ئەوانە خۆیان غەرقی خیانەتن.
16ی ئۆكتۆبەر رۆژێكی پڕ شانازییە بۆ یەكێتی و كەركوكییەكان بۆیە لە 12-5 سەلماندی كەركوك و ئامێزی بۆ كێ و كێش مایە پووچ دەرچوو لە كەركوك.
بۆە من دەڵێم پێشینان راستیان وتووە كە ئەڵێ هەستا ساحێب ماڵ دزی گرت، دز ساحێب ماڵی گرت.
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ