بیروڕا
داعش له‌ بێشكه‌وه‌ تا گۆڕ
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ڕۆژى 23/ئازار 2019 وته‌بێژى هه‌سه‌ده‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كه‌ له‌ زۆرینه‌ى كورد پێكهاتوون و ئه‌مریكا پشتیوانى یان ده‌كات  مژده‌ى سه‌ركه‌وتن و كۆتایى هاتنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و شام ڕاگه‌یاند كه‌ له‌دوا پێگه‌یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فورات و به‌ دیاریكراوى له‌ شارۆچكه‌ى باغۆز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى دیرزۆر هه‌موو بنكه‌و باره‌گاكانیان ڕزگار كراو تارومار كران .
بۆیه‌ پێم باش بوو له‌م كاته‌دا كه‌  ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى ئیسلامى  داعش سه‌ره‌نگوم بوو پانورامایه‌كى خێراى چۆنیه‌تى سه‌رهه‌ڵدان و نه‌شونماكردنى و فه‌رمانڕه‌وایى چوارساڵى پڕله‌ كاره‌سات و ماڵوێرانى و تاوانى گه‌وره‌ گه‌وره‌و هه‌تك كردنى حورمه‌تى مرۆڤ و كوشتن و له‌ناوبردنى هه‌ركه‌سێك كه‌ له‌گه‌ڵیاندا نه‌بێت و تا جینوۆسایدى ئێزیدییه‌كانى شه‌نگال و به‌ سه‌بایاو كه‌نیزه‌ك كردنى كچ و ژنانه‌كانى یان .
ڕاگه‌یانى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت
له‌ 29/حوزه‌یرانى 2014  تاقم و گروهه‌ چه‌كداره‌كانیان ده‌وڵه‌تى ئیسلامى یان له‌ عێراق و شام ڕاگه‌یاند له‌ هه‌موو ئه‌و ناو چانه‌ى كه‌ له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتیاندا بوو ,له‌ تۆمارێكى ده‌نگى كه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ره‌مه‌زانى ئه‌و ساڵه‌دا ناوه‌كه‌یان گۆڕى بۆ  (( ده‌وڵه‌تى ئیسلامى )) به‌م گۆڕانكاریه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار دواى نزیكه‌ى سه‌د ساڵ  ڕێككه‌وتنامه‌ى سایكس _ بیكۆ یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌  قووله‌ كانى سنوورى نێوان عێراق و سوریایان تێكداو ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیان وه‌كو خه‌لیفه‌ى ئیسلام ڕاگه‌یاند داوایان له‌ خه‌ڵكى  كرد په‌یمان و سۆز و موبایه‌عه‌ى بكه‌ن .
ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ 10 / حوزه‌یران 2014 ده‌ستیانگرت به‌ سه‌ر شارى مووسڵ دووه‌م گه‌وره‌ پارێزگاى عێراق دواى ئه‌ووه‌ى سوپاو هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق شه‌ڕییان نه‌كردو هه‌مووچه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و كه‌ره‌سه‌ سه‌ربازییه‌كانیان دا به‌ ده‌ست چه‌ند سه‌د چه‌كدارێكى داعشه‌وه‌ كه‌ به‌و چه‌كو ته‌قه‌مه‌نى و كه‌ره‌سانه‌ سێ یه‌كى خاكى عێراقیان داگیركرد دواتر 
هه‌رچه‌نده‌ پێشتریش له‌ ساڵى 2013 شارى ڕه‌قه‌و دێر زور و به‌شێك له‌ شارى حه‌له‌ب ى سوریایان داگیركردبوو به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ردوو شارى مووسڵ و ڕه‌قه‌ بوون به‌ پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى ئیسلامى .
له‌ 5 ته‌مووزى 2014 بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ده‌ركه‌وت له‌ تۆمارێكى فیدیۆیى داواى له‌ موسڵمانان كرد سۆزى پێ بده‌ن و موبایه‌عه‌ى بكه‌ن .
بۆیه‌ ئیتر له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستیانكرد به‌ جێبه‌جێ كردنى شه‌ریعه‌تى ئیسلام به‌ دیدو بۆچوونى خۆیان بۆ ئایین و بۆ ئیسلام كه‌ هه‌زارو چوارسه‌د ساڵى ڕابردووى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ئایینه‌ ئه‌مه‌ شێوازێكى نوێ ى توندوتیژى و له‌ ناوبردن بوو چ به‌ جێبه‌جێ كردنى حوكمى ئیعدام به‌ سه‌رخه‌ڵكێكى زۆردا به‌ تاوانى  خیانه‌ت و به‌كرێگیراوى بۆ بێگانه‌و زینا و به‌گشتى هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ وه‌كو ئه‌وان بیریان نه‌ده‌كرده‌وه‌ مه‌حكوم بوون به‌ ئیعدام .
جگه‌ له‌ به‌ كه‌نیزه‌كردنى ئافره‌تانى یه‌زیدى و كڕینو فرۆشتن كردن پێ یانه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانى ڕقه‌و مووسڵ ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤیش تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به‌ پاكتاوكردنى ڕه‌گه‌زىو ئتنیكى و جینۆساید و ئه‌شكه‌نجه‌دانى زیندانیان ,  له‌مانه‌ش مه‌ترسیدارتر و دڕندانه‌تر ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى چه‌ندین پرۆسه‌ى كوشتن و سه‌ربڕین و سووتاندنى تۆماركردو به‌ فیدیۆیى و له‌ تۆڕه‌كانى ئه‌نته‌رنێت و تۆڕكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌  په‌خشیان ده‌كرد هه‌روه‌ها چه‌ندین كرده‌وه‌ى خۆكوژى و ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمب و بۆمبڕێژكردنى ئۆتۆمبیل و داهێنانى چه‌ندین شێوازى نوێ یان داهێنا و به‌فه‌رمى به‌رپرسیارێتى خۆیان لێ ى ڕاده‌گه‌یاند له‌ عێراق و سوریا كه‌ خه‌ڵكێكى زۆرى سڤیل یان ده‌كرده‌ ئامانج و ده‌بوونه‌ قوربانى .
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ ناوبردنى داعش 
له‌ دواى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م ڕه‌وته‌ توند ئاژۆ و  تاوانباره‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ ناوبردنى داعش پێكهات له‌ حه‌فتا ده‌وڵه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا  و هه‌ر ئه‌مریكا خۆى به‌ته‌نها 5000 سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه‌ كردو له‌ مانگى ئه‌یله‌لى 2014 یه‌كه‌م په‌لامارى ئاسمانى بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ سوریا ده‌ستپێكرد دواى ئه‌وه‌ى پێشتر له‌ عیچراق په‌لامارى دابوون .
سه‌ره‌تاى تێكشكان و پاشه‌كشه‌ى داعش
له‌ 26كانوونى دووه‌مى 2015   هێزه‌ كوردییه‌كانى سوریا به‌ پشتیوانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش شارى كۆبانى یان له‌ داعش ڕزگارو پاك كرده‌وه‌ .
له‌ 31 ئازارى 2015  سوپاو هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق پارێزگاى سه‌لاحه‌دین كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ى شارى تكریته‌ له‌ داعش پاككرده‌وه‌ دواتریش  شاره‌كانى ڕومادى و فه‌لووجه‌ و شه‌نگال ڕزگاركران له‌ تیرۆریستانى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت.
له‌ ئابى 2016 هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) شارى مه‌نبه‌ج یان ڕزگاركرد له‌ داعش و گروهه‌كانىئۆپۆزه‌سیۆنى سوریاى سه‌ر به‌توركیا ده‌ستیان گرت به‌ سه‌ر شارى جه‌رابلس و باب ى سه‌ربه‌ پارێزگاى حه‌له‌بى سوریا له‌ مانگى شوباتى 2017 .
له‌ 10 ته‌مووزى 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیچراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕزگاركردنى ته‌واوى شارى مووسڵى ڕاگه‌یاند دواى نۆ مانگ هێرش و شه‌ڕو ئۆپه‌راسیۆنى به‌رده‌وام  به‌ پشتیوانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش .
له‌ 17 / تشرینى یه‌كه‌مى 2017 هه‌سه‌ده‌ شارى ڕه‌قه‌ى پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى ئیسلامیشى له‌ بنده‌ستیان ده‌رهێنا.
له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2017 سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێراق عه‌بادى سه‌ركه‌وتنى ته‌واوى به‌سه‌ر هێزه‌كانى داعش له‌ عێراقدا ڕاگه‌یاند .
له‌ گۆڕنانى داعش دوا وێستگه‌ 
له‌ 23 ئازارى 2019 هه‌سه‌ده‌و ئه‌مریكاش له‌لاى خۆیه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنى ته‌واویان به‌سه‌ر سوپاى جه‌هل و ڕه‌شپۆشى داعشدا ڕاگه‌یاند له‌ دوا پێگه‌یان له‌ باغۆزى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا .
له‌ كۆتاییدا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دوا بنكه‌و باره‌گاو پێگه‌ى ئه‌و هێزه‌ وه‌حشیگه‌ره‌ كۆنترۆڵ كرا  له‌ عێراق و سوریا به‌ڵام ئێستاشى پێوه‌بێت له‌ بیابانه‌كانى عێراق و بادییه‌ى شام خۆیان حه‌شارداوه‌و شانه‌ى نووستوویان له‌ زۆر شوێن هه‌یه‌ مه‌ترسى جدییان هه‌یه‌بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌  , چونكه‌ هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كه‌ زه‌مینه‌یان خۆش كرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م ڕه‌وته‌ توندئاژۆیه‌  هێشتا ماون , بۆیه‌ ئه‌ركى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌كه‌شه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ قوورسه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ ئه‌ویش چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و ئاریشه‌ ئاڵۆزه‌كانى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ چ له‌ دابینكردنى دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانى هاوسه‌نگى و شه‌فافیه‌ت و خزمه‌تگوزارى و دابینكردنى هه‌لى كارو ئازاداى و نانو خۆشگوزه‌رانى.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
دکتۆر محەمەدئەمین
جه‌مال ئارێز
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ