بیروڕا
چاره‌نووسى چه‌كداره‌ دیله‌كانى داعش
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ئه‌وه‌ى بووه‌ته‌ بابه‌تى ڕۆژه‌ڤو ڕووبه‌رێكى زۆر ى میدیاكانى جیهان و ناوچه‌كه‌شى داگیركردووه‌ چاره‌نووسى چه‌كداره‌ دیله‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى یه‌ له‌ عێراق و شام چونكه‌  پێكهاته‌ى ئه‌و هێزه‌ ڕه‌شپۆشه‌  فره‌ ڕه‌گه‌زه‌ كه‌ له‌ هه‌موو كون و قوژبنێكى ئه‌م جیهانه‌وه‌ هاتبوون  بۆ عێراق و سوریا  ئێستا له‌ دواى تێكشكانى ئه‌فسانه‌كه‌یان  بوونه‌ته‌ بارێكى قورس بۆ وڵاته‌كانیان و كه‌س خۆى ناكات به‌ خاوه‌نیان و مرۆڤایه‌تى شه‌رمه‌زاره‌ له‌ ئاست تاوانه‌كانى ئه‌و تاقم و بانده‌ توند ئاژۆ و خوێن ڕێژانه‌.
ئێستا ئیتر وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان ده‌بێت هه‌ڵوێستى خۆیان یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌ له‌مه‌ڕ چاره‌نووسى ئه‌و سه‌دان چه‌كداره‌ى كه‌ له‌ ڕیزه‌كانى داعشدا بوون  كارى توندو تیژى یان ئه‌نجامداوه‌ هاوڵاتى ئه‌وروپین و ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ن پێ یه‌  و له‌ زیندانه‌كانى هه‌سه‌ده‌ دان له‌ باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا یان هه‌ندێكیشیان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و یان له‌ لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ ڕاده‌ستى حكومه‌تى عێراق كراونه‌ته‌وه‌  .
له‌ كاتێكدا ئه‌مریكا فشار ده‌كات له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان كه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان تێوه‌گلاون به‌ كارى توندوتیژى له‌ ڕیزه‌كانى داعش وه‌ربگرنه‌وه‌و ڕێكارى یاسایی یان له‌به‌رامبه‌ر  بگرنه‌به‌ر له‌ هه‌مانكاتدا وڵاتانى ئه‌وروپى وه‌كو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا له‌ هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌ڵته‌رنه‌تیفێك دان كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان له‌ به‌ر چه‌ند فاكته‌رێك به‌ پله‌ى یه‌كه‌م سیاسى یه‌  .
هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ كاتێكدا دێن كه‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات گه‌مارۆى ته‌واویان خستۆته‌ سه‌ر چه‌كداره‌كانى داعش له‌ ناوچه‌ى باغۆز كه‌ پێده‌چێت له‌ هه‌رئان و ساتێكدا ته‌واوى بنكه‌و باره‌گاكانیان ئازاد بكه‌ن هه‌رچه‌نده‌ شه‌ڕه‌كه‌ زۆر سه‌خته‌و هیچ مه‌ودایه‌ك له‌ نێوانیاندا نه‌ماوه‌ و تێكه‌ڵ به‌ یه‌ك بوون ته‌نانه‌ت ڕۆڵى هێزى ئاسمانى و ڕۆكێت و ته‌كنۆلۆجیاش نه‌ماوه‌ و هه‌موو  پاشماوه‌ى چه‌كداره‌ تاوانباره‌كان خۆیان بۆمب ڕێژكردوه‌و له‌ تۆنێله‌كانیاندا خۆیان حه‌شارداوه‌ به‌ڵام گه‌مارۆن و هێچ كۆمه‌ك و ئیمدادێكیان پێ ناگات بۆ یه‌ له‌ كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت خۆیان بده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌ یان بجه‌نگن تا ده‌كوژرێن .
بۆ یه‌ له‌ ئێستادا چاره‌نووسى ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌گه‌رمى كه‌وتۆته‌وه‌ به‌رباس به‌ تایبه‌تى چاره‌نووسى ژن و مناڵه‌كانیان چ ئه‌وانه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌وروپى و بیانى و ئه‌وانه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقیان هه‌یه‌ , له‌ نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا فه‌ره‌نسا بڕیارى خۆى یه‌كلایى كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ عێراق و به‌ گوێره‌ى یاساى عێراقى هه‌موو ئه‌و هاوڵاتی یه‌ فه‌ره‌نسانه‌ى كه‌ له‌ ڕیزه‌كانى له‌شكرى ڕه‌شپۆشى داعشدا بوون دادگایی بكرێن به‌ڵام وڵاتانى ترى وه‌كو به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له‌ نیوه‌ى ڕێگادا وه‌ستاون خۆیان یه‌كلایى نه‌كردۆته‌وه‌  ئایان پێشوازیان لێ بكه‌ن وه‌رین بگرنه‌وه‌ و ڕوبه‌ڕوى یاسایان بكه‌نه‌وه‌ یان ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان لێ بسه‌ننه‌وه‌ بێبه‌رى یان بكه‌ن له‌ مافى هاوڵاتى بوون ؟
له‌ ساڵى 2014  ه‌و له‌ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ى ئیسلامى داعشه‌وه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتى ئه‌وروپى به‌ تایبه‌تى ژن په‌یوه‌ست بوون به‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌و كه‌ ڕێژه‌كه‌ ى له‌  16 – 17 % له‌و شه‌ش هه‌زاركه‌سه‌ى كه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانى ئه‌وروپاوه‌ كۆچیان كردووه‌ ژنن .
له‌لایه‌كه‌ تریشه‌و ڕوسیا ش هه‌مان كێشه‌ى هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش نزیكه‌ى 4000 ژن   په‌یوه‌ست بوون به‌ ڕیزه‌كانى داعشه‌وه‌له‌سه‌ر زارى سه‌رۆك پوتین خۆیه‌وه‌ , بێجگه‌ له‌وه‌ى 5000 ژنى تر له‌ كۆماره‌كانى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشووه‌و په‌یوه‌ندییان كردووه‌ به‌ داعشه‌وه‌ , جگه‌ له‌وه‌ى باس له‌وه‌ش ده‌كرێت 1100 منداڵیشیان له‌ گه‌ڵدایه‌ .
له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت هه‌موو حزب و تاقمه‌ پۆپۆلیسته‌كانى ئه‌وروپا كه‌ تازه‌ هه‌ڵكشاون  دژ به‌وه‌ن ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ تیرۆریستانه‌بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان هه‌ر ئه‌وه‌ش واى له‌و وڵاتانه‌ كردووه‌ كه‌ بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان له‌و هاوڵاتیانه‌یان بكشێننه‌وه‌ , له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ فشاره‌كانى ئه‌مریكاش له‌و وڵاتانه‌ كه‌ هاوڵاتیه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ریان نه‌گرنه‌وه‌ ئه‌وا هه‌سه‌ده‌ ئازادیان ده‌كات ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددیه‌ كه‌ ئه‌وانه‌به‌ ڕێگه‌یه‌ك له‌ ڕێگه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان كه‌ ئاسایش و ئارامى ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌خه‌نى مه‌ترسیه‌وه‌ و دوورنى یه‌ چه‌ندین كارى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن و له‌ كاتێكدا هه‌مووان ده‌زانین كه‌ داعش سیاسه‌ت و تاكتیكه‌كانى گۆڕیوه‌ بۆ گورگى تاك كه‌ به‌ ته‌نیا له‌ هه‌ر شوێن و ڕێ یه‌كدا بۆیان لوا گورزى خۆیان بوه‌شێنن .
‌‌ زیاتر ...
سەرتیپ جەوهەر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ستران عەبدووڵا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ