بیروڕا
عێراق له‌ نێوان به‌رداشى ئه‌مریكاو ئێراندا
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
وا ناكۆكی و ململانێكانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى ئێران و ئه‌مریكا ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ هه‌ڵكشان به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینیت هه‌ر له‌ كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ دواى ده‌ستبه‌كاربوونى دۆناڵد تره‌مپ وه‌كو سه‌رۆك له‌ ڕێككه‌وتنامه‌ى ( 5+1) ى تایبه‌ت به‌به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ى ئێران و دواتر سه‌رله‌نوێ سه‌پاندنه‌وه‌ى سزا ى ئابوورى قۆناغ به‌ قۆناغ تا له‌ 5 ى ئه‌م مناگى تشرینى دووه‌مه‌دا به‌شى دووه‌مى سزاكان خرایه‌ بوارى پراكتیكیه‌و هه‌رچه‌نده‌ هه‌شت وڵات بووراون له‌و سزایانه‌ تا ماوه‌یه‌كى كورت .
ئه‌وه‌ى تایبه‌ته‌ به‌ م باسه‌و تایتڵى ئه‌م وتاره‌ كورته‌یشه‌ ڕۆڵى عێراق و كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌و سزایانه‌یه‌ له‌ سه‌ر عێراق كه‌ هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌و هاوكێشه‌ له‌ هه‌وڵدان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كارى بهێنن و پێده‌چێت خاكى عێراقیش ببێته‌ گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌یرانه‌ قورسه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 40 ساڵه‌ هه‌ر له‌ ساڵى 1979 ه‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربوونى ڕژێمى كۆمارى ئیسلامیه‌وه‌ له‌ ئێران سه‌رى هه‌ڵداوه‌ و تائێستا درێژه‌ى هه‌یه‌ .
هه‌رچه‌نده‌ تائێستا عێراق له‌ناو ئه‌و هه‌شت وڵاته‌دایه‌ كه‌ بووراون له‌ سزاكان بۆماوه‌ى 45 ڕۆژ ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق پشت به‌ گاز ئۆیلى ئێرانى ده‌به‌ستێت بۆ كارپێكردنى وێستگه‌كانى كاره‌با و جگه‌ له‌وه‌ش به‌شێكى زۆر كاره‌باش له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات كه‌ ناكرێت وا به‌ خێرایى و ئاسانى ئه‌ڵته‌رناتیفیان بۆ په‌یدا بكرێت  , ئه‌مریكیه‌كان ڕه‌چاوى ئه‌وه‌یان كردووه‌ و له‌ ڕابردوودا عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ ئاماده‌ نه‌بوو ئه‌و پێداویستیانه‌ بۆ عێراق پڕبكاته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا ئاماده‌یى  پیشانداوه‌ و ئیتر ئه‌و بیانووه‌ى عێراقیش ده‌بڕێت كه‌ ناچاره‌ به‌رده‌وانى به‌ ئه‌و په‌یووه‌ندییانه‌ بدات .
یه‌كه‌م ئاماژه‌ى فشارى ئه‌مریكابۆعه‌بده‌لمهدى 
كاتێك دووشه‌مه‌ى ڕابردوو 19/11/2018 وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا( ستیفن منوشین ) په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فوونى له‌ گه‌ڵ عادل عه‌بدولمهدى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامدا هه‌رچه‌ند به‌ درێژى باسى وتوێژه‌كانیان نه‌كراوه‌  به‌ فه‌رمى به‌ڵام سه‌رچاوه‌ كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مریكا خوازیاره‌ عێراق پابه‌ندى ته‌واوى سزاكان بێت بۆسه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها عێراقى له‌وه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ لیستێكى درێژ ى لایه‌ له‌و كه‌سایه‌تى و بانك و دامو ده‌زگا عێراقیانه‌ كه‌ له‌ ژێر چاودێرى وردى ئه‌مریكادان كه‌ سزاكانى ئه‌مریكا نه‌به‌زێنن .
عێراق چاره‌كێكى كاره‌باى پێویستى ڕۆژانه‌ى له‌ ڕیگاى ئێرانه‌وه‌ دابین ده‌كات بۆیه‌ عه‌بدولمهدى داواى ئه‌وه‌ى له‌ وه‌زیره‌كه‌ى ئه‌مریكا كردووه‌ ئه‌و ماوه‌یان بۆ درێژ بكاته‌و تاوه‌كو ئه‌ڵته‌رناتیفێكى بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌ به‌ڵام وه‌زیره‌كه‌ وه‌ڵامێكى ڕاسته‌وخۆى نه‌داوه‌ته‌وه‌ .
عێراق ئێستا له‌ نێوان فشارێكى دووسه‌ره‌دایه‌ ئه‌وا ئه‌مریكیه‌كان ده‌خوازن عێراق ته‌واو پابه‌ند بێت به‌ سزاكانه‌وه‌ و ئێرانیش ده‌خوازێت عێراق ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆى بۆ ده‌ربازبوون له‌و سزانه‌ له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییانه‌ى كه‌ له‌ گه‌ڵ زۆر ڕه‌وت و لایه‌نى سه‌ر گۆڕه‌پانى عێراق هه‌یه‌تى له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانى .
هه‌رچه‌نده‌ عادل عه‌بدولمهدى وتى ئێمه‌ نابینه‌ به‌شێك له‌ دوژمنكارى هیچ وڵاتێك بۆسه‌ر وڵاتێكى دى و ئاماژه‌ى به‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌دا كه‌بۆ ڕوونكرنه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندنى هه‌ڵوێستى عێراق له‌م كێشه‌و ململانێانه‌ داویانه‌ چ له‌ گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكى و ئێرانى  پێیان ڕاگه‌یاندوون كه‌ ئه‌مان پارێزگارى له‌ خاك و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق ده‌كه‌ن و زیان و ئازار به‌كه‌س ناگه‌یه‌نن , ئه‌مه‌ش به‌ڕوونى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ ئێران به‌ ڕاشكاوى باسكراوه‌  یه‌كێك به‌نده‌ سه‌ره‌كیه‌كانى سه‌ر خشته‌ى كارو كۆبوونه‌وه‌كانى بووه‌ به‌ هامه‌هه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا پلانى بۆ دانراوه‌  .
له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ى ئه‌مریكیه‌كان كارى بۆ ده‌كه‌ن توندكرن و جێبه‌جێ كردنى سزاكانه‌و له‌ دوا گۆڕانكاریشدا باڵوێزێكى نوێ ده‌ستنیشانكرا بۆ عێراق ئه‌ویش ماسیۆ توله‌ره‌ كه‌ له‌ یه‌مه‌ن بووه‌ پێشتر و یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵۆتوند ڕه‌وه‌كانى ئیداره‌ى ئه‌مریكا و زۆر تونده‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێران و ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ له‌ ستاڤى پێشووترى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق ده‌گرێت كه‌ لاواز بوون به‌رامبه‌ر به‌ ئێران .
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ