بیروڕا
سزاو گه‌مارۆى ئابوورى و ئێران
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
 سزا و گه‌مارۆى ئابوورى له‌ پوختترین پێناسه‌یدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ده‌وڵه‌تێك یان ده‌وڵه‌تگه‌لێك یان ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌نگاوێك یان پرۆسه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌فتارى وڵاتێك بگۆڕێت یان ڕێگرى بكات له‌ ئه‌نجامدانى ڕه‌فتارێكى یاساغ به‌یاساو عورفى نێو ده‌وڵه‌تى.
 ساڵانێكه‌ سزاو گه‌مارۆى ئابوورى وه‌كو كه‌ره‌سه‌یه‌كى كاریگه‌رى لێهاتووه‌ به‌ ده‌ست ئه‌مریكا وڵاتانى ڕۆژاواوه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ زۆر ڕه‌فتارو كردارى وڵاتان كه‌ ئاسایش و ئارامى وڵاتان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسى یه‌وه‌ , بۆیه‌ هه‌رله‌ ساڵى 1990  كاتێك ڕژێمى ئه‌وساى عێراق ده‌وڵه‌تى كوه‌یه‌تى دراوسێ ى داگیركرد له‌ 2 ى ئابى هه‌مانساڵدا سزایه‌كى  گشتگیرى نێوده‌وڵه‌تى خرایه‌ سه‌ر عێراق دواتریش له‌م دواییه‌دا سزاو ئابڵووقه‌ به‌كارهێنرا بۆ قه‌یران و كێشه‌كانى چه‌كى ئه‌تۆمى دژ به‌ كوریاى باكوورو ئێران هه‌روه‌ها دژ به‌ ڕووسیا له‌كاتى داگیركردنى دوڕگه‌ى قرمى ئۆكرانیا و دواتریش هه‌وڵى ڕووسیا بۆ ژه‌هراوى كردنى سیخوڕێكى ڕووسى (سیرجى سكریباڵ ) و مناڵه‌كه‌ى له‌ به‌ریتانیا به‌ ماده‌ى كیمیاوى (نوفیتشوك ) كه‌ له‌ ڕووسیا به‌رهه‌م هاتبوو.
جۆره‌كانى سزا 
1. سزاى گشتگیر  ئه‌و سزایه‌یه‌ كه‌ به‌شێكى زۆرى  لایه‌نه‌كانى ژیان ده‌گرێته‌وچ له‌ ڕووى په‌یوه‌ندى بازرگانى و په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسیه‌كان و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانى تریش كه‌ ئه‌مه‌ش زیانى گه‌وره‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌ هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ گه‌ڵ به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانى ئه‌و وڵاته‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌كارى یاساغ و پێچه‌وانه‌ به‌ یاساو عورفى نێوده‌وڵه‌تى وه‌كو ئه‌و ئابڵووقه‌ى كاتى خۆى خرایه‌ سه‌ر عێراق ئه‌و ئابڵووقه‌و سزایانه‌ش وا ئێستا دژ به‌ ئێران له‌ سه‌رتاكه‌یه‌وه‌ خراوه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .
2. سزاى زیره‌ك ئه‌و سزانه‌یه‌ كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌و بڕیار به‌ده‌ستانه‌و  هه‌روه‌ها  ئه‌وانه‌ى هاوكارو هاوپه‌یمانیانن كه‌ ئه‌مه‌ش چینێكى دیاریكراو ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌رى بۆسه‌ر هاولاتیانى وڵاتى به‌ ئامانجكراو نابێت , چونكه‌ سزاى گشتگیر تێچوویه‌كى زۆرى ده‌وێت به‌ڵام سزاى زیره‌ك كه‌متر , وه‌كو كاتێك ئه‌مریكا سزاى هه‌ردوو وه‌زیرى داد و ئاسایشى ناوخۆى توركیاى دا له‌ ئابى 2018  به‌هۆى ده‌ستگیركردنى قه‌شه‌ ( ئه‌ندرۆ برانسۆن ) ه‌وه‌ .
سزاى زیره‌ك زۆر شێوازى هه‌یه‌ ده‌توانن وڵاتانى خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات به‌كارى بهێنن بۆ مه‌به‌ستى پاراستنى ئارامى و ئاسایش و یان بۆ سه‌پاندنى ئه‌جنداو هه‌ژموونى خۆیان به‌ سه‌ر وڵاتانى تردا ئه‌وانیش ئه‌مان :
1. قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ى سه‌ربازى .
2. سڕكردنى پاره‌و داهاتى مالى هه‌موو ئه‌و وڵات و قه‌واره‌و تاقمانه‌ى كه‌ كاره‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ حزبوڵاى لوبنان كراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ .
3. سزاى دیبلۆماسى وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا وكه‌نه‌داو  چوارده‌ى وڵاتى ترله‌ ئه‌ندامانى یه‌كێتى ئه‌وروپا  ئه‌نجامیاندا به‌ ده‌ركردنى دیبلۆماتكاره‌ ڕووسه‌كانى دواى ژه‌هراویكردنى سێخوڕه‌ ڕووسه‌كه‌ له‌ به‌ریتانیا .
4. سزاى  ئاسمانى ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌كردنى هاتۆچۆى هێڵه‌كانى فڕۆكه‌وانى بۆ وڵاتى به‌ ئامانجكراو وه‌كو ئه‌وه‌ى دژ به‌ هه‌رێمى كوردستان كرا له‌ دواى ڕیفراندۆم .
مه‌به‌ست و ئامانج له‌ ئابڵووقه‌
داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و گه‌لێك له‌ حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵاته‌ نیشتمانیه‌كان ئه‌م سزایانه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ له‌ كارو كرده‌وه‌ى دژ به‌ یاسا بگرن و هه‌روه‌ها هه‌ژموونى خۆشیان بسه‌پێنن و هه‌روه‌ها سزا به‌كار دێت بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى زۆر قه‌یران و دیارده‌ى تر له‌وانه‌ بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌و له‌ناوبردنى تیرۆر و ماده‌هۆشبه‌ره‌كان وپێشگرتن به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى و هه‌روه‌ها بۆ بۆ دامه‌زراندنى سیتمى دیموكراسى وچه‌سپاندنى مافه‌كانى مرۆڤ و چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له‌ كێشه‌و ململانێكان .
له‌ كۆتاییدا ئێستا كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ 5 تشرینى دووه‌مى 2018ه‌وه‌ خوولى دووه‌مى سزاكانى خرایه‌ سه‌ر هه‌رچه‌نده‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى هه‌شت وڵات له‌ ناویاندا عێراق و توركیا به‌خشێنران وبووران له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌و سزایانه‌ پێناچێت وازوو ئاكامى خێرا بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێران گره‌و له‌ سه‌ر تواناكانى خۆى ده‌كات بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ى سزاكان هه‌روه‌كو چۆن له‌ 39 ساڵى ته‌مه‌نى خۆیدا واى كردووه‌  ئێستاش ئه‌وان له‌ ململانێیه‌كى ئایدیۆلۆجى سه‌ختدان له‌ گه‌ڵ ئه‌مریكادا گره‌و له‌ گه‌ڵ كاتدا ده‌كه‌ن كه‌ دواى دووساڵى تر ووتره‌مپ ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رك ؟ 
له‌ هه‌مانكاتیشدا ئه‌زموونه‌كانى ئه‌مریكا وه‌ل عێراق و كوریاى باكوورو زۆر شوێنى تریشدا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه‌ ده‌رباز بوونى ئه‌مجاره‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌م ململانێدا كارێكى هێنده‌ ئاسان نابێت .
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ