بیروڕا
ڕوسیاچى له‌ كوردى سوریا ده‌خوازێت ؟
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سوریا و ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌و وڵات و حكومه‌ته‌ى  كه‌ به‌رگه‌ى توندترین و سه‌ختترین  ململانێ ى  ناوخۆیى و ده‌ره‌كیان  گرت ته‌نها ڕژێم  كه‌ له‌ به‌هارى عه‌ره‌بى به‌سه‌رى زیندوو ده‌رچوو سه‌ره‌ڕاى تێكشكانى به‌شى زۆر ى جه‌سته‌ى ئه‌ویش به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ناكۆكیه‌ ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ زۆر لێزانانه‌ به‌كارى یان  برد تاوه‌كو ئێستاش له‌ دواى حه‌وت ساڵ شه‌ڕو كوشتار ى خوێناوى به‌ شى زۆرى خاكى سوریاى له‌ ده‌ستى تاقم و گروهه‌ تیرۆریسته‌كان ده‌رهێناوه‌ كه‌ تا ده‌رگاكانى دیمه‌شقى پایته‌خت و بگره‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكیشى چووبوون .

ناكۆكیه‌كانى ئتنیكى و نه‌ژادى مه‌زهه‌بى شیعه‌و سونه‌و عه‌له‌وى كه‌مینه‌كانى تریش له‌ ئێرانه‌وه‌ تا لوبنان له‌ سعودیه‌و قه‌ته‌ره‌وه‌ تاوه‌كو توركیا كێشه‌و ململانێ كۆن و نوێكانى نێوان ئه‌مریكاو ڕوسیا هه‌ر له‌ یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جارانه‌وه‌ تا به‌ ئێستا هه‌موو فاكته‌رى یارمه‌تیده‌ربوون بۆئه‌وه‌ى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د بمێنێت .

ڕوسیاش له‌ دواى جه‌نگى سارد و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بۆیه‌كه‌م جاره‌هێزه‌كانى له‌سنورى وڵاته‌كه‌ى هێنده‌ دوور بخاته‌وه‌ و خه‌ونى له‌ مێژینه‌ى بهێنێته‌دى بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ر ئاوه‌گه‌رمه‌كان له‌ هه‌مانكاتدا له‌ دواى ڕووخانى ڕژێمه‌كانى قه‌زافى له‌ لیبیا و سه‌دام له‌ عێراق ئه‌و وڵاته‌ دوو دۆست و دوو هاوبه‌شى گرنگى له‌ ده‌ستدا كه‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌ى چه‌ك و پێداویسته‌ سه‌ربازییه‌كانیان ڕوسیا بوو , ئه‌مه‌یان زۆر قورس بوو به‌لایه‌نه‌وه‌ دوا پێگه‌و دوا هاوپه‌یمان و دواى كڕیارى چه‌ك و چۆڵى ڕوسى له‌ ڕۆژهه‌لاتى ناوین كه‌ سوریا بوو له‌ به‌ین ببرێت .

له‌ ئێستاشدا كه‌پێشتر ئاماژه‌م پێدا حكومه‌تى سوریا هه‌موو دوژمنه‌كانى خۆى له‌ سووچێكى باكورى وڵاتدا كۆكردۆته‌وه‌ واته‌ له‌ ئیدلیب هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێت له‌ هه‌ر ئان و كاتێكدا په‌لاماریان بده‌ن ده‌مێنێته‌وه‌ ناوچه‌كوردییه‌كانى باكورى سوریا كه‌به‌ رۆژاواى كوردستان ناسراوه‌و له‌ ساڵى 2012 له‌ لایه‌ن یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه‌ده‌پارێزرێن و خاوه‌نى ئیداره‌یه‌كى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رن و ڕۆلێكى كاراو به‌رچاویان گێڕا له‌ شه‌ڕى تیرۆر ه‌ به‌گژاچوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق وشام (داعش ) نموونه‌یه‌كى ناوازه‌و پڕ جوانیان له‌ پێكه‌وه‌ژیانى نێوان پێكهاته‌كانى ئه‌و ناوچه‌ پیشانى جیهاندا .
ئێستاش كه‌ شه‌ڕى تیرۆر واكزبووه‌و به‌ره‌و كۆتایى ده‌ڕوات لێره‌و له‌وێ لێدوان كاربه‌ده‌ستانى ڕژێمى سوریا و حكومه‌تى ڕوسیا به‌رگوێ ده‌كه‌ون كه‌ باس له‌ مه‌ترسى بوونى قه‌واره‌ى كورد بۆسه‌ر ئاینده‌ى خاكى سوریا ده‌كه‌ن باس له‌ نیه‌ت و خواستى ئیداره‌ى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ دابه‌شكردنى سوریا و دروستكردنى قه‌واره‌یه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ى باكوورى عێراق واته‌ وه‌كو هه‌رێمى كوردستان .
هه‌رچه‌نده‌ سوریا له‌ كاتى سایكس – بیكۆ و دواتریش به‌ر فه‌ره‌نسیه‌كان كه‌وتبوو به‌ڵام له‌ ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان له‌ ژێر هه‌ژموونى ڕوسیادایه‌  ئێستاش ئه‌م لێدوان كرده‌وانه‌ى ڕوسیا  به‌ تایبه‌تى ئاسانكارى بۆ داگیركردنى كانتۆنى عه‌فرین له‌ لایه‌ن توركیا و گروپه‌ وابه‌سته‌كانیه‌وه‌ هه‌ر ده‌چێته‌ قاڵبى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌لایه‌ك دوژمنكارى بۆ مافه‌كانى كوردو له‌لایه‌كیش ترس له‌ له‌و هێزانه‌ى كه‌ ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات واته‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ( هه‌سه‌ده‌ ) كه‌ نزیكه‌ى 100 هه‌زار جه‌نگاوه‌رن پێكهاتوون به‌ زۆرینه‌ له‌ كوردو عه‌ره‌ب و سریان و توركمان ..تد .
له‌ ڕاستیدا ئه‌و هێزانه‌ نه‌ك هه‌ر سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى و ترسى ڕووسه‌كانن به‌ڵكو هه‌ندێك له‌ وڵاتانى ئیقلیمیش هه‌مان نیگه‌رانیان هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕاى ڕاگه‌یاندنى نیازپاكى و نه‌بوونى هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر هیچ لایه‌نێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوكوردیشه‌وه‌  .
له‌ هه‌مانكاتدا ڕووسه‌كان جگه‌ له‌ هه‌ستكردن به‌مه‌ترسى زۆریان له‌ بوونى ئه‌و هێزانه‌ و له‌ جۆرى ڕاهێنان و ئاماده‌سازى سه‌ربازى یان بۆ سه‌ر ئاینده‌ى بوونى خۆیان له‌ سوریا توركه‌كانیش ده‌ترسێنن به‌وه‌ى كه‌ بوونى ئه‌م هێزانه‌ به‌ و شێوه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كى كوردى نزیك له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان وبه‌و  ئاسته‌ به‌رزه‌ له‌ ڕاهێنان و پڕچه‌ككردن مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر توركیاش له‌كاتێكدا ڕێككه‌وتنى هه‌نگوینى ڕوسیا و سوریا به‌ره‌و كۆتایى ده‌ڕوات و پێناچێت ئه‌مریكاش وا به‌ ئاسانى ده‌ست له‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌ربدات .
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ