بیروڕا
ئازادكردنى قه‌شه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ كۆتایى به‌ كێشه‌كانى ئه‌مریكاو توركیا ده‌هێنێت ؟
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
دواى ئه‌وه‌ى له‌ 9 دیسه‌مبه‌رى  ساڵى 2016 قه‌شه‌ئه‌ندرۆ برانسۆن ى ئه‌مریكى له‌ شارى ئه‌زمیرى خۆرئاواى توركیا به‌ تۆمه‌تى سیخورى كۆمه‌ك و هاریكارى تیرۆرو به‌ دیاریكراوى  له‌به‌رژه‌وه‌ندى بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تى فه‌تحوڵا گویله‌ن و پارتى كرێكارانى كوردستانى كارى كردبێت ,  زیندانى كرا و لێپێچینه‌وه‌ى له‌ گه‌ڵ كرا  و له‌ ئاكامدا دادگاى تاوانه‌كانى دووه‌م له‌ ولایه‌تى ئه‌زمیر بڕیارى زیندانیكردنى بۆماوه‌ى سێ ساڵ و مانگ و نیوێك  بۆ قه‌شه‌ برانسۆن ده‌ركرد .

له‌و كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ نیگه‌رانى زۆرى دروستكرد لاى ئه‌مریكیه‌كان هه‌رچه‌ند پێشتر له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى نێوان توركیاو ئیسرائیل و دواى ئه‌وه‌ى توركیا كه‌شتیه‌ك كۆمه‌ك و هاوكارى نارد بوو بۆ غه‌زه‌ و ئابڵووقه‌ى ده‌ریایى شكاندبوو  په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته‌ گرژى زۆرى تێكه‌وت و كوژارو بریندارو ده‌ستگیركردنى هه‌ندێ كه‌س له‌ تاقمى كه‌شتیه‌ كه‌ى توركیا  به‌ڵام ئه‌مریكیه‌كان هاوكار بوون بۆ ئازادكردنیان به‌ڵام دواتر توركیا ئه‌م قه‌شه‌ى حوكمدا .

ناكۆكیه‌كانى ئه‌مریكا و توركیا 

ناكۆكى ڕیشه‌یى نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ كاتێك ده‌ستیپێكرد كه‌ سه‌ره‌تاى هاتنه‌ سه‌رحوكمى پارتى داد و گه‌شه‌ بوو له‌ توركیا ساڵى 2002 له‌ كاتى خۆئاماده‌كردنى ئه‌مریكا بۆ داگیركردنى عێراق ئه‌و كات كه‌  توركیا هه‌رچه‌ند ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ناتۆ بوو بوارى نه‌دا هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ خاكى توركیاوه‌ په‌لامارى عێراق بده‌ن من ئه‌مه‌ به‌ خاڵى سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تى ده‌بینم هه‌رچه‌نده‌  لیستێك  ململانێ ى تر هه‌یه‌ كه‌ده‌كرێت زه‌مینه‌ساز بن بۆ سه‌رهه‌ڵدانى ئاریشه‌و قه‌یرانى پڕ سه‌رئێشه‌ كه‌ ئه‌وانیش خۆیان له‌ كێشه‌ى ڕه‌زا سه‌راف و و كێشه‌ى پێدانى فیزا و دادگاییكردنى پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆكى توركیا كه‌له‌ كاتى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا په‌لامارى خۆپیشانده‌رانیان دابوو هه‌روه‌ها كێشه‌ى كڕینى سیستمى به‌رگرى S400  ڕوسى .

 هه‌موو ئه‌مانه‌ و سه‌ره‌ڕاى بوونى ناكۆكى ستراتیجى نێوانیان  له‌ سه‌ر كێشه‌ى فه‌له‌ستین و ئاینده‌ى سوریاو په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ گه‌ڵ كوردانى ڕۆژاواو پارتى كرێكارانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تى گویله‌ن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى توركیا له‌ گه‌ڵ ئێران .

كۆتایى دێت  قه‌یرانه‌كه‌؟

بۆیه‌ له‌ ئاكامى خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندى و ناكۆكیانه‌ى كه‌ هه‌ن له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكادا ده‌كرێت بڵێین كه‌  ئازادكردنى قه‌شه‌ئه‌ندرسۆن فاكته‌رێكه‌ بۆ سووككردن وخاوكردنه‌وه‌ى ئاڵۆزى و گرژییه‌كانى نێوانیان و وه‌لانانى زمانى هه‌ڕشه‌و سزادان تاوه‌كو چاره‌سه‌رى كۆتایى بێت بۆ ناكۆكیه‌كانیان .

هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆك تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو ئه‌مریكا سه‌رانه‌و فدیه‌و پاداشت نادات بۆ ئازادكردنى قه‌شه‌ ئه‌ندرسۆن و مه‌سه‌له‌ى ئازادكردنه‌كه‌شى وه‌كو بابه‌تێكى بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى ته‌واوكارى كۆنگرێس به‌كارده‌هێنێت له‌ماوه‌ى داهاتوودا .

به‌ڵێ ڕاست و دروست زیندانیكردنى قه‌شه‌كه‌ بووه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى  ئه‌م قه‌یرانه‌ سه‌ره‌ڕاى بوونى  زۆر ململانێ ى توند و ستراتیجى به‌ڵام ئه‌نجام و كاردانه‌وه‌كانى ئه‌م قه‌یرانه‌ زۆر سه‌خت بوو بۆ توركیا به‌تایبه‌تى سه‌پاندنى سزاى ئابورى وز یادكردنى باج و ڕسومات بۆ سه‌ر كاڵاى توركى به‌ تایبه‌تى بۆسه‌ر ئاسن و فافۆن كارێكى واى كرد لیره‌ى توركى ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌ به‌هاكه‌ى له‌ ماوه‌یه‌كى كورتدا له‌ ده‌ست بدات , له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ كاردانه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامى قورس و تاقه‌تپڕوكێنى بۆ توركیا خوڵقاند له‌به‌رئه‌وه‌ توركه‌كان خوازیارن به‌ ئازادكردنى هه‌موو سزاو فشاره‌كان كۆتایى پێبێت و لاپه‌ڕیه‌كى نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه‌ .

هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ئه‌مریكا باڵوێزى  له‌ توركیا نیه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ دۆخێكى خراپدایه‌ به‌ هۆى هه‌موو ئه‌و ناكۆكى و ململانێ یانه‌ى كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێدا بۆیه‌ به‌ بوونى هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌  زۆر زه‌حمه‌ته‌ وا به‌ ئاسانى بتوانرێت په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ئاسایى بكرێته‌وه‌  به‌ڵكو ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌هه‌یه‌ له‌ هه‌ر ئان و ساتێكدا كێشه‌و قه‌یرانى قورس سه‌رهه‌ڵبده‌ن .

دادگاىتوركیا له‌ 12/10/2018 بڕیارى ئازادككردنى قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برۆنسون ى ده‌ركرد دواى به‌ سه‌ربردنى زیاتر له‌ دوو ساڵ له‌ زینداندا به‌له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى تایبه‌تى ناوبراو .
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ