بیروڕا
كۆتایی عەلی عەبدوڵا ساڵەح
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
عەلی عەبدوڵا ساڵەح ئەو سەرۆكەی یەمەن كە بۆ ماوەی 33 ساڵ فەرمانڕەوایی ئەو وڵاتەی كرد لە تەمەنی 36 ساڵیەوە كە لە سەربازێكی پلەنزمەوە  چووە ڕیزەكانی سوپای یەمەنەوە بێ‌ ئەوەی قۆناغەكانی خوێندن تەواو بكات , تا ساڵی 1990 سەرۆكی یەمەنی باكوور بوو لەوە بە دواشەوە دوای یەكگرتنی هەردوو بەشی یەمەن بووە سەرۆكی هەموو یەمەنی یەكگرتوو 33 ساڵ بە هاوپەیمانی و فرتو فێڵ سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەی كرد .
عەلی عەبدوڵا ساڵەح هەر لە خۆەوە ئەو سیاسەتی هەڵگەڕانەوەو بێ پەیمانی و پابەند نەبوون بە پرنسیبەكانی ڕێككەوتن و هاوپەیمانیەوەوی بەسەردا نەبڕابوو بەڵكو میدیای عەرەبی بەوە ناویان دەهێنا كە سەما لەسەر سەری مار دەكات و ئەمریكیەكان بە كەسێكی زۆر نامۆ نەگونجاو ناوزەدیان دەكرد و دواجاریش گۆڤاری ( زە ئەتلانتیك ) تازەترین  ناو و ناوبانگی نوێ‌  سینەماییان پێوەنا ئەویش ( فرانك ئەندروود ) ی ڕۆژهەڵاتی ناوینە  كەئەویش پاڵەوانی زنجیرە درامای سیاسی ئەمریكی (هاوس ئۆڤ كاردز ) وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەو پاڵەوانی فلیمە  بۆ ئەو ڕێكار و ڕەفتارە نالەبەرو نابەجێ‌ و نا مۆراڵانەی كە بەكاری هێناوە لە گەڵ دۆست و دوژمن و یارونەیارەكانی دا .
ئەگەر ئاوڕێك لە ژیاننامەی ساڵەح بدەینەوە زۆرێك لەو شتانەی كەلەسەر ەو وترا بە پراكتیك جێبەجێ‌ ی كردووە , سەرەتا لەگەڵ بەشی باشووری یەمەن كە پێشتر دەوڵەتێكی سەربەخۆ بوو بە ناوی كۆماری دیموكراتی گەلی یەمەن و یەكیان گرتەوەو دواتر لێیان هەڵگەڕایەوەو یەمەنی باشووری داگیركردوو سەركردەكانی وەدەرنا , لە گەڵ ئەم حووسییانەی ئێستا كاتی خۆی برای  ئەم سەركردەی ئێستای حوسییەكانی ی كوشت و شەڕی لە گەڵدا كردن و دواتر هاوپەیمانی لە گەڵ كردن وا سێ‌ ساڵە وەكو كودەتایەك سەنعای پایتەختی یەمەنیان داگیركردووەو وا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا جارێكی تر لەگەڵ ئەمانیشدا هاوپەیمانێتیەكەیان تێكچوو و دواتر سەریان خواردوو وەكو ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان لە میدیاكانی جیهانەوە  كوژراو لاشەكەی شێوێندراو بوو بە قوربانی هەموو ئەو بێباری وبێپەیمانی و فرت و فێڵە ,لەلایەكی تریشەوە لە ساڵانی پێشووتردا هاوپەیمانی لەگەڵ عەرەبستانی سعوودیەداكرد و دواتر دوای هەوڵی تیرۆركردنی لە 2011 لە نەخۆشخانەكانی ئەوێ‌ چارەسەری بۆ كرا بەڵام دواتر لەوانیش هەڵگەڕایەوە بوو بە دوژمنیان  .
بەڵێ‌ عەلی عەبدوڵا ساڵەح وێڕای ئەوەی لە ساڵی 2012 لە ژێر فشاری جەماوەرو خۆپیشاندانەكانی بەهاری عەرەبی كە لە تونسەوە دەستی پێكردو دواتر لیبیاو میسرو سوریاو یەمەنیشی گرتەوە دەستی لەكار كێشایەوە بۆ جێگرەكەی عەبد ڕەبە مەنسور هادی كە لە باشووریەكانی یەمەن بوو بەڵام وەكو سەرۆكی پارتی كۆنگرەی گشتی گەلی یەمەن مایەوەو دەستی بەسەر سوپاو هێزەكانی گاردی كۆماریدا گرتبوو لە ڕێگەی كوڕو برازاكانیەوە كاریگەری لە سەر ڕوداوەكانی ئەو وڵاتەهەر مابوو , دواتر بەریەككەوتن وهەوڵدان بۆ گەڕانەوە بۆ دەستەڵات بە فۆرمێكی تر كە بەرژەوەندی خۆی بنامەڵەكەی بپارێزێت وادەركەوت لەو هەوڵەشدا سەركەوتنی بەدەست نەهێنا و ڕوداوەكان بە جۆرێك ڕۆیشتن كە دڵخوازی ئەو نەبوو .
ماوەتەو بڵێن ساڵەح یش یەكێكی ترە لەو بنەماڵەو مۆدێلانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین كە بە خوێن دەسەڵاتیان وەردەگرتووە  و هەر بەخوێنیش دەستبەردای دەبن و تاكە شتێك كە سوودی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی و مێژوو ئەوەیە كەئەم مۆدێلانە ببن بە پەندو وانەی بە سوود بۆ هەموو ئەوانەی تا ئێستاش مەستی كورسی و دەستەڵاتن  , بابزانن مێژوو زوو زوو خۆی دووبارە دەكاتەوەو بە تایبەتی لەم ناوچەگەرم و چەقی ململانێ‌ ی ڕۆژهەڵاتی ناوین .
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
د.به‌ختیارشاوه‌یس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌ربه‌ست جیهاد
د.به‌ختیارشاوه‌یس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
بورهان شێخ ڕه‌ئوف