بیروڕا
كۆتایى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و شام
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
له‌ مانگى حوزه‌یرانى 2014 كاتێك ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و شام , شارى موسڵ و دواترپارێزگاكانى ئه‌نبارو سه‌لاحه‌دین و به‌شێك له‌ دیاله‌یان داگیركردوڕێكه‌وتنامه‌ى سایكس _بیكۆیان دڕان و قووله‌كانى سه‌رسنوورى عێراق و سووریایان ڕمان له‌ مزگه‌وتى نورى شارى موسڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌لیفه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ یان جاڕى خه‌لافه‌تى ئیسلامى دا به‌ گوێ ى هه‌موو جیهاندا , من ئه‌وكات له‌وتارێكدا له‌ژێر ناونیشانى داعش به‌ر ده‌رگاى ماڵه‌كانمان پێشبینى ئه‌وه‌م كردبوو كه‌ په‌لامارى هه‌رێم ده‌ده‌ن به‌هه‌رحاڵ.
بیرمانه‌ ئه‌و كات ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا و زۆرێكى تر له‌ وڵاتان هاوپه‌یمانێتیه‌كى گه‌وره‌و قه‌به‌یان پێكهێنا كه‌ دواتر بوو به‌ شه‌ست ده‌وڵه‌ت بۆ به‌گژاچوونه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ تیرۆریسته‌ كه‌ ته‌ڕو وشكیان به‌ یه‌كه‌وه‌ سووتان كه‌ ئێستا قه‌باره‌ى زیانه‌كانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ عێراق و سوریا به‌ زیاتر له‌ 500 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت .
به‌ڵێ ئێستا كه‌ دوا پێگه‌ى داعش له‌ عێراق و شام له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى عێراق و سوریا له‌ناوبراو و پێشتریش پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانى هه‌رێم وه‌ده‌رى نان .
پێشمه‌رگه‌كانى كوردستان ڕۆڵێكى كاراو به‌رچاویان گێڕا له‌ پرۆسه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و به‌گژاچوونه‌وه‌ى ئه‌و بزوتنه‌وه‌ توندئاژوو تاریكپه‌رسته‌دا به‌ گه‌واهى هه‌موو به‌رپرسه‌باڵاكانى ئه‌مریكاو ئه‌وروپا كه‌ سه‌ردانى كوردستانیان كرد له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌دا , قوربانى گه‌وره‌شیاندا له‌و پێناوه‌دا ,
به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ى كۆتایى شه‌ڕى تیرۆر و داعش وسه‌ركه‌وتن ڕاده‌گه‌یه‌نێت و بروسكه‌و موژده‌ ده‌به‌خشێته‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ خۆیان و گه‌لانى موسڵمانى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن  نه‌هاوپه‌یمانێتى نێو ده‌وڵه‌تى و نه‌ برێت مه‌كگۆركى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكایه‌ بۆ هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش , چ دنیاییه‌كى سه‌یره‌ !
ئه‌گه‌ر كورد ئه‌مه‌ جارى یه‌كه‌مى نییه‌ ئه‌وه‌ى له‌ مه‌یدانه‌كانى جه‌نگ و ململانێ ى پێشمه‌رگایه‌تى به‌ ده‌ستى هێناوه‌به‌ خوێن و ماڵ سه‌ركردایه‌تیه‌ به‌ناو سیاسیه‌كه‌ى له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و دان وسان و سات و سه‌وداى هه‌ڵه‌و بێ بنه‌ماو نه‌خوێندنه‌وه‌ى واقیع و په‌یوه‌ندیی و به‌رژه‌وندییه‌كانى وڵاتانى ئیقلیمى و ده‌ولى به‌ شێوه‌یه‌كى زانستى و وردبینانه‌ به‌ فیڕۆى داوه‌ ئه‌مجاره‌ش هه‌ل و فورسه‌تى زێڕین  مێژوویى سه‌دساڵه‌یان به‌ با داو لێ ى دانیشتن .
ئه‌ى خێره‌ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیشى له‌ كۆتایى ئه‌م جه‌نگه‌ دژواروو سه‌خته‌ و پڕ كێشه‌دا به‌ ده‌ستى به‌تاڵ خه‌ریكه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ ؟
‌‌ زیاتر ...
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌ربه‌ست جیهاد
د.به‌ختیارشاوه‌یس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
نەوزادی موهەندیس