بیروڕا
كێ به‌رپرسیاره‌ له‌وه‌ى ڕوویدا؟
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ئه‌وه‌ى له‌ ڕۆژى 16/10/2017  ه‌و ڕۆژانى دوایى ڕوویدا له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ترى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم  شتێكى چاوه‌ڕوان كراوبوو, له‌ ده‌ستدانى نیوه‌ى خاكى مێژوویى كوردستان بوو له‌ هه‌مان كاتدا كه‌ كورد له‌ شه‌ڕى تیرۆر و داعشدا له‌ هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تیدا ئه‌ندامێكى كاریگه‌ر بوو به‌ قه‌ولى ڕۆژئاواییه‌كان خۆیان چ ئه‌مریكاو چ ئه‌وروپیه‌كان .
كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا كورد له‌ باشوور كه‌ یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌ براوه‌كانى ئه‌و شه‌ڕه‌بوون خاوه‌نى ده‌ستكه‌وت و غه‌نیمه‌ بن به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بوون به‌ یه‌كه‌م قوربانى له‌ سایه‌ى سه‌رى كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمه‌وه‌ .
له‌ ده‌ستدانى هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمیه‌كان و ناوخۆییه‌كان به‌ عێراقیشه‌وه‌ ,داخستنى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ گه‌ڵ وڵاتانى ئێران توركیا .
ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندییه‌كى خۆى بوو سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌رێمێكى فیدراڵى عێراق بوو زۆر ده‌سته‌ڵاتى فراوان و سه‌ربه‌خۆى هه‌بوو به‌ڵام له‌ ئێستادا وادیاره‌ ئیتر حكومه‌تى ئیتحادى قایل نابێت به‌و فۆرمه‌ى جاران حوكمڕانى بكات و به‌ند به‌ندى ده‌ستوورو یاساكانى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانى كانى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ڕیفراندۆم زیز بوون له‌ كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم وتیشكى سه‌وزیان بۆ به‌غدا داگیرسان .
به‌ڵێ له‌ ئێستادا له‌ دواى له‌ ده‌ستدانى زۆربه‌ى كارته‌ به‌هێزه‌كانى ده‌ستى هه‌رێم به‌هۆى زۆر فاكته‌ره‌وه‌ له‌وانه‌ په‌كخستنى په‌رله‌مان و ده‌ستاوده‌ستنه‌كردنى ده‌سته‌ڵات تا سه‌ركێشى ڕیفراندۆم و گوێ نه‌گرتن له‌ هه‌موو هه‌وڵه‌گرنگه‌كانى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا و نامه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و وڵاتانى دراوسێ وئه‌میندارى كۆمه‌ڵه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ داوخستنى و نه‌كردنى ڕیفراندۆم .
له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ نیگه‌رانكه‌رتر پاشه‌كشه‌ى كوردو پێگه‌كه‌ى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ یه‌كگرتن و هه‌مانه‌هه‌نگى هه‌موو یارونه‌یاره‌كان دژ به‌كورد و تازه‌به‌تازه‌ كاربه‌ده‌سته‌كانى عێراق له‌ ناو هێنانى كوردستان خۆیان ده‌پارێزن و وه‌كو توركیا ئه‌مانیش ده‌ڵێن باكوورى عێراق .
ئێستا له‌ دواى ئه‌و شكست و نووشستیه‌ پڕ ئازاره‌ كاتى تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و به‌زم و بالۆره‌ نیه‌ كاتى بڕیارى بۆێرانه‌و ئازایانه‌یه‌ كاتى داننانه‌ به‌ شكست و كاتى چوونه‌ ژێر بارى به‌رپرسیارێتیه‌  له‌ ئاستى باڵادا  به‌ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ , چونكه‌ وڵات هه‌ر به‌وه‌ له‌م قه‌یرانه‌ قوورسه‌ ڕزگارى ده‌بێت و ده‌رگاى وتوێژو دان و سان له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌كدا ده‌كرێته‌وه‌ .
به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌وه‌ هه‌مان ئه‌زموونى سه‌دام حوسێن دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ نه‌چووه‌ ژێر بارى هیچ به‌پرسیارێتى و ئامۆژگارى یارونه‌یاره‌كانى تاوه‌كو به‌كارهێنانى هه‌موو كارت و فشاره‌كان به‌ سه‌ربازیشه‌وه‌ تا كۆتایى یان پێهێنا .
له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێت كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق باش بزانن كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شێوازو ئه‌زموونه‌ كۆنه‌كانى عێراقى سنتراڵ حوكمڕانى عێراق ناكرێت و جارێكیتر ده‌مبانبه‌ته‌وه‌ بۆ توندوتیژى و خوێن ڕشتن .
‌‌ زیاتر ...
د.به‌ختیارشاوه‌یس
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ