بیروڕا
ئه‌مریكا بۆ ده‌ڵێت نها كاتى ڕیفراندۆم نیه‌ ؟
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ڕیفراندۆم له‌ باشوورى كوردستان بابه‌تى ڕۆژه‌ڤه‌ و زۆرى له‌سه‌ر وتراوه‌ له‌ماوه‌ى ڕابردوودا له‌ نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ى به‌ڵێ و نه‌خێر هه‌ردوولا ڕه‌خنه‌و سه‌رنج وبۆچوونى جیاوازییان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر پرسى ڕیفراندۆم هه‌ریه‌ك پاساوى خۆى هه‌یه‌ وه‌ڵامى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ده‌داته‌وه‌ چ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌ڵێن ده‌بێت ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌ى بۆ بنیاتبنرێت پێش ڕاگه‌یاندنى ڕكابه‌ره‌كانیشیان ده‌ڵێن له‌ دواى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌كان دروست ده‌كه‌ین ونموونه‌ى  ئه‌ڵمانیا وبسمارك ده‌هێننه‌وه‌ جگه‌ له‌ ململانێكانى دى له‌سه‌ر ڕۆڵى په‌رله‌مان و به‌ یاسایى كردنى پرۆسه‌كه‌ دروست نه‌كردنى كۆده‌نگى نیشتمانى بۆ پرسێكى وا گرنگ له‌ خاڵه‌ زه‌ق و دیاره‌كانى نێوان هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ن .
جگه‌ له‌ ململانێ ى ناوخۆیى  كاردانه‌وه‌ى وڵاتانى دراوسێ ى هه‌رێم واته‌ توركیاو ئێران كه‌ توركیا به‌ هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ ى داده‌نێت و ئێرانیش به‌ هێڵى سوور و ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش كه‌ له‌ ڕابردوودا هه‌رێمى كوردستانى پاراستتوه‌ چ له‌ ساڵى 1991 ه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا بڕیارى 688 یان له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌ركرد بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام و دژه‌ فڕین له‌ سه‌رووى هێڵى 36 بۆ پاراستنى كورد له‌ ده‌ستدرێژییه‌كانى ڕژێمى سه‌دام وبه‌عس و دواتر له‌ دواى 2003 له‌ پرۆسه‌ى ئازادكردنى عێراق و دواتر له‌ شه‌ڕى تیرۆرو ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش ڕۆڵى كاراو سه‌ركردایه‌تى بینى به‌ڵام ئێستا كه‌ باسى ڕیفراندۆم و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كرێت كاته‌كه‌به‌ گونجاو نازانن .
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ئێستادا ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌ ڕۆژئاواییه‌كان دۆستى وه‌كو كوردیان نیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌و بگره‌ جیهانیش چونكه‌ سۆز پشتیوانییه‌كه‌ زۆر له‌ لایه‌ن شه‌قامى كوردى یه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆیان و له‌ دواى ساڵى 2003 ه‌شه‌وه‌ كه‌ عێراقیان داگیركرد به‌ قه‌ولى خۆیان یه‌ك سه‌ربازیشیان خوێن له‌ په‌نجه‌ى نه‌هاتووه‌ له‌ كوردستان ئه‌مه‌و جگه‌ له‌ پاڵپشتى هه‌موو ڕێخۆشكه‌رى و ئاسانكارییه‌كان بۆ ئه‌و پرۆسه‌ له‌ كاتێكدا توركیا بوارى نه‌دان له‌ خاكه‌كه‌ی به‌كاربهێنن .
وه‌ڵام و پاساوه‌ كه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم كاریگه‌رى نیگه‌تیفى له‌ سه‌رى شه‌ڕى تیرۆر ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش ده‌بێت و لێكترازان و پرژ و بڵاوى ڕووده‌دات و بوار بۆ ڕه‌وته‌ تووندئاژووه‌كان ده‌ڕخسێت زیاتر  گه‌شه‌بكه‌ن و ماوه‌یه‌كى زێده‌تر درێژه‌ به‌ته‌مه‌نى خۆیان بده‌ن .
به‌ڵام ئێستا ڕایه‌كى تر سه‌رى هه‌ڵداوه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌و شرۆڤه‌دا به‌ تایبه‌تى لاى ئیسرائیلیه‌كان كه‌ ده‌ڵێن ئه‌و پاساوه‌ى ئه‌مریكا قایلكه‌ر نییه‌ به‌ قه‌د ئه‌وه‌ى كه‌ ترسه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدان و دروست بوونى ده‌وڵه‌تێكى شیعه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناویندا و به‌ تایبه‌تى له‌ عێراقدا له‌ دواى جیابوونه‌وه‌ى كورد له‌ كاتێكدا عێراق به‌ره‌وه‌ هه‌ڵبژاردنى گشتى ده‌ڕوات له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى ئاینده‌دا كه‌ ئه‌گه‌ر كورد جودا ببێته‌وه‌و سوونه‌ش ده‌بنه‌ كه‌مینه‌یه‌كى لاواز كه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌ سه‌ر بڕیارى سیاسى له‌ عێراقدا نامێنێت و كه‌ شیعه‌كان ده‌بنه‌ زۆرینه‌یه‌كى به‌هێز كه‌ ئه‌مه‌ش ڕێخۆشكه‌ره‌ بۆ زاڵبوونى هه‌ژموونى ئێرانى به‌سه‌ر عێراقدا كه‌ ئه‌مه‌ فاكته‌رى سه‌ره‌كى خواستى ئه‌مریكایه‌ له‌سه‌ر دواخستنى ڕیفراندۆم له‌ هه‌مانكاتدا نابێت ئه‌وه‌شمان له‌ یاد بچێت كه‌ ئێران نه‌یارى سه‌رسه‌ختى ڕیفراندۆمه‌و پێده‌چێت عێراقێكى به‌هێزترو گه‌وره‌ترى پێباشتر بێت له‌ ژێر حوكمڕانى شیعه‌دا .له‌لایه‌كى تره‌وه‌ هه‌مان شرۆڤه‌كاران له‌و بڕوایه‌دان كه‌ سعودیه‌ و ئیمارات عێراقێكى له‌تكراویان بۆ چه‌ند قه‌واره‌یه‌كى جیاوازو ناكۆك پێباشتره‌ .
به‌ڵێ ئێستا له‌ نه‌بوونى پشتیوانى نێو ده‌وڵه‌تى و ئیقلیمى و نه‌بوونى كۆده‌نگى ناوخۆیى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌ به‌ بۆچوونى من جیاوازییه‌كه‌ له‌ میكانیزمى چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى ڕیفراندۆمه‌ نه‌وه‌كو خواست بۆ مانه‌وه‌ له‌ عێراق و پاشكۆیه‌تى حكومه‌ته‌ تائیفیه‌كه‌ى كه‌ كێشه‌و قه‌یرانه‌كانى خۆى پێ چاره‌سه‌رناكرێت .
به‌ڵكو گره‌وه‌ له‌سه‌ر دووبژارده‌ ده‌كه‌ن :-
1. پشتبه‌ستن به‌ گۆڕینى هه‌ڵوێستى وڵاتان له‌ دواى ڕیفراندۆم نموونه‌ زۆره‌ كه‌ وڵاتان جیابوونه‌ته‌وه‌ دواتر به‌ فه‌رمى ناسراون و له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ده‌نگدانێكى زۆر به‌ ڕیفراندۆم ده‌بێته‌ كارتێكى به‌هێز به‌ ده‌ست سه‌ركردایه‌تى كورده‌وه‌ كه‌ خۆى به‌ نوێنه‌رى گه‌ل و خواسته‌كانى بزانێت بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان نه‌ك كورد .
2. بژارده‌یه‌كى تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕیفراندۆم وه‌كو كارتێكى فشار به‌كار بهێنن تادوا كاته‌كانى 24/9 بۆ وه‌رگرتنى زۆرترین ده‌ستكه‌وت له‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى و هه‌روه‌ها فشارى زیاتر له‌ وڵاتانى به‌ره‌ى نه‌خێرو ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى فشارى زیاتر له‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى بكه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنى خواسته‌كانى هه‌رێم.
هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بارزانى زۆر سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌ حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه‌ ئه‌ڵته‌رنه‌تیفى باشتر له‌ ڕیفراندۆم دابین بكرێت .
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
نەوزادی موهەندیس
د.به‌ختیارشاوه‌یس
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
نەورۆز سابر عبدالقادر