بیروڕا
وێنە لێکچووەکان، جەنگی ئایندەی جیهان
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

وێنەی یەکەم:

هێشتا جەنگی ڕوسیا ــ ئۆکرانیا تەواو نەبووە، خەریکە جەنگی چین و تایوانیش دەست پێدەکات.

جەنگی ڕوسیا ــ ئۆکرانیا، جەنگی داگیرکاری و کۆنترۆڵکردنی خاکی وڵاتانی دیکەیە، ڕوسیا بەهیچ شێوەیەک ڕازی نابێت بە بڕیاری سیاسی و ئابووریی سەربەخۆی کێیڤ، ئۆکرانیا ساڵی 1922 بووە بەشێک لەخاکی ڕوسیا، بەڵام لەساڵی 1991ەوە سەربەخۆیی وەرگرت و لە ڕوسیا جیابووەوە. ئەو جەنگەی ئێستا لەئارادایە، وادێتە پێش چاو، جارێکی دیکە ئۆکرانیا دەچێتەوە ژێر دەستی ڕوسیا. پۆتینیش هوتافی یەک میللەتی بەرزکردۆتەوە وەک مانایەک بۆ 510زاینی.

وێنەی دووەم:

لەدوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ دوورگەی تایوان (تایوان)، جیهان لە چاوەڕوانی جەنگێکی دیکەدایە کە چین دەخاتە جەنگی تایوانەوە، چینییەکان پێیانوایە ئەمریکا یەکێتی چینی پێشێل کردووە و قبوڵی ناکەن.

نووسەری دیاری ئەمریکیش (تۆماس فرێدمان) دەڵێت "سەردانەکەی بیلوسی بێسوودە و ناکۆکی نێوان چین و تایوان زیاتر دەکات" کە بەپێی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی (ماو) لەساڵی 1949وە، چین و تایوان لە جەنگ و ناکۆکیدان.

لەدوای سەردانەکەی بیلۆسییەوە، میدیاکانی جیهان پێیانوایە جەنگی چین و تایوان بووەتە حەتمی و ڕوودەدات.

وێنەی سێیەم:

هەموو ئەوروپا و ئەمریکا دژی داگیرکاری تورکیا لە قوبرسی یۆناندا وەستانەوە ساڵی 1974، کەچی تورکیا پێی درێژکرد و کەس بە دەم یۆنانەوە نەچوو، هێشتا ئەم جەنگە کۆتایی نەهاتووە.

لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر قوبرس لە 1974، ئەو دوورگەیەی دابەشکرد. (کۆماری قوبرس) لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دان پێدانراوە و ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە، بەڵام هیچ کۆنتڕۆڵێکی بەسەر بەشی باکووری دوورگەکەدا نییە. پێی دەوترێت کۆماری تورکی باکووری قوبرس.

سەرەڕای ئەم داگیرکارییەی قوبرس، کەچی لەساڵی 2020دا جارێکی دیکە تورکیا بەهۆی گەڕانەکانییەوە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ یۆنان سەری هەڵدایەوەو نزیک بوو جەنگ دەست پێبکات، ئەم وێنەیە بەردەوامەو نزیکە ئەو جەنگە هەر ڕوو بدات.

هەموو وێنە لێکچووەکان لەجیهاندا، زەنگی جەنگی ئایندەن لەسەر ئەم زەوییە، بەمەش پەیامی ئەوەمان پێدەگات کە لەئایندەدا جیهان ئارام نابێت و بەرکەوتنە سەربازییەکان دەمەزەرد دەکرێنەوە.

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
زۆرترین خوێندراو