بیروڕا
خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له‌نێوان فه‌رشه‌ سووره‌كه‌ی عامری و بارزانی !!!
د.به‌ختیارشاوه‌یس
هادی عامری سه‌رۆك و كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد به‌ڕاخستنی فه‌رشی سوور پێشوازی له‌ مه‌سعود بارزانی كرد،به‌ڵام نه‌مانزانی عامری وه‌ك سیفه‌تی په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكی فراكسیۆنی فه‌تح ، یان وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی چوه‌ته‌ پێشوازی بارزانی؟!
ئه‌گه‌ر وه‌ك سیفه‌ته‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ی كردبێت ئه‌وا پرسیاری گه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه‌ له‌نێوان ده‌یان سه‌رۆكی فراكسیۆن بۆ ته‌نها عامری شان به‌شانی حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق چوبونه‌ فرۆكه‌خانه‌و فه‌رشه‌سوره‌كه‌یان داخست؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك سیفه‌ته‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی بوو بێت كه‌ دامه‌زرێنه‌رو پاڵه‌وانی حه‌شدی شه‌عبیه‌ كه‌ عامری زۆر زیاتر به‌م سیفه‌ته‌ ناسراوه‌ ئه‌وا ئه‌مه‌یان پێویسته‌ ویژدانی هه‌مووان بجوڵێنێت به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و ڕووداوه‌كانی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ سه‌ری زمان و بنی زمانی هه‌ندێك به‌خیانه‌تی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر ناوی ده‌نێن و به‌ئێستاشه‌وه‌ یه‌كێتیی پێ ناشرین ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی كردوه‌ و كه‌ركوكی فرۆشتوه‌ به‌ سه‌رانی میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی!
هیچ كاتێك لاریمان نه‌بوه‌و دژی ئه‌وه‌ نه‌بوین كه‌بارزانی سه‌ردانی به‌غداد بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌كێك له‌كێشه‌كانمان و جیاوازیه‌كانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و بارزانی ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ ئه‌وان سیاسه‌تی دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌به‌غداد و موزایه‌ده‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان به‌رزده‌كرده‌وه‌ ، وه‌ ئه‌مه‌ش گه‌شته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ به‌ئاشكرا ده‌یانوت ئێمه‌ ده‌بین به‌ جیرانێكی باش و به‌پاسپۆرتی خۆمان سه‌ردانی به‌غداد و ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین، ئێمه‌ش ده‌مانوت ته‌نها به‌سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لال ده‌توانین ئه‌م خه‌ونی شاعیرانه‌ بكه‌ینه‌ واقع و حاڵی حازر كاته‌كه‌ی گونجاو نیه‌ و ئاماده‌كاریه‌كانی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك پێویست نیه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌ره‌نجام سووربونی بارزانی له‌ڕیفراندۆم خیانه‌تی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ری لێكه‌وته‌وه‌. به‌ڵام كام خیانه‌ت؟!!
هه‌رچه‌ند نازانین ئێستا بارزانی چ له‌ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌یدا هه‌یه‌ ، به‌ڵام گه‌رموگوڕیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ موجاهیده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌وه‌ بێت كه‌ له‌گه‌ڵ حاجی عامری مه‌حكه‌مه‌ی خیانه‌تكارانی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر بكات؟! یان بیه‌وێت قه‌ره‌بوی خوێنی ئه‌پرامزشكێنه‌كان بۆ كه‌سوكاریان وه‌ربگرێته‌وه‌؟!
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مڕۆ كاتیه‌تی بپرسین ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی 
خیانه‌تی كردوه‌ و كه‌ركوكی فرۆشتوه‌ به‌ حه‌شدی شه‌عبی ، ئه‌ی خیره‌ له‌یه‌كه‌م سه‌ردانتان بۆ جیرانه‌ باشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌زینتان به‌ماچ و موچ و ده‌ستله‌مله‌وه‌ هادی عامری له‌باوه‌ش ده‌گرن؟
خێره‌ وا به‌و كاته‌كه‌مه‌ كه‌ساڵێكه‌ و خۆتان ناوتان ناوه‌ ، داستانی پردێ و سحێلا تان بیرچویه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر كێ بو؟ 
هه‌ر بۆیه‌ هاتنی بارزانی بۆ به‌غداد جگه‌له‌وه‌ی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سیاسه‌تی مام و یه‌كێتیی بۆ چۆنیه‌تی ته‌عامولكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ڕاست و دروست ده‌رچوو و مانای اعترافكردنی بارزانیه‌ به‌م ڕاستیه‌ ، هه‌روه‌ها ئیتر ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك باش بزانن كه‌یه‌كێتیی له‌١٦ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تی نه‌كردوه‌ به‌ڵكو له‌وكاته‌داڕێگری كرد له‌وه‌ی كه‌ كه‌ركوك وه‌ك ده‌ردی عه‌فرینی لێبێت به‌وه‌ی كه‌جگه‌له‌ وێرانبون و ته‌ختبوونی شاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ زه‌ویدا هه‌روه‌ها سه‌دان پێشمه‌رگه‌و هه‌زاران هاوڵاتی سیڤیلی له‌كوشتن و بڕین پاراستوه‌.
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ