بیروڕا
ئایا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دێت؟!
د.به‌ختیارشاوه‌یس
بەغداد
پرسیاری زۆرمان لێدەکرێت لەبارەی هاتنی موچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان ، لەم مەسەلەیەدا ئەم راستیانە بوونیان هەیە؛
۱ـ بەپێی یاسای بودجەی ۲٠۱۷ لەکاتی گەرانەوەی داهاتی نەوت بۆ حکومەتی ئیتیحادی دەبێت حکومەت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات ، وە ئێستا لەدوای رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو بیرە نەوتەکان بەتایبەتی هاڤانا و بای حەسەن گەراونەتەوە بۆ حکومەتی عیراق کەواتە پێویستە موچە بدرێت
۲ـ بەڵام کێشە هەیە لە دوو خاڵی سەرەکی:
یەکەم/ ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم چونکە بەپێی لیستی حکومەتی عیراق ٦۸٠ هەزار و لەحکومەتی هەرێم ژمارەیەکی زۆر زیاترە بەمەش ئەو فەرمانبەرانەی کە دوای ساڵی ۲٠٠۸ دامەزراون بێموچە دەبن کە پێویستە چارەسەری ئەمە بکرێت لەرێگەی سیستەمی بایۆمەتری و لیژنەی پرۆفیشناڵی تایبەتمەند.
دووەم / کێشەی سیاسی و ئیداری بەوەی کەئایا گفتوگۆ لەنێوان هەردوو لا دەستپێدەکاتەوە ؟ ئەگەر ئەمە دەکرێت ئایا کەی و چۆن و لەسەر چ بنەمایەک بەرێوە دەچێت
۳ـ ئەوەی لەسەر موچە بڵاوکراوەتەوە تەنها لێدوانی ئەندامێکی دەوڵەتی یاسایەو تەنانەت لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە فەرمی باسی ئەم بابەتە نەکراوە و زیاتر ناوەندەکانی ڕاگەیاندن دەیوروژێنن

‌‌ زیاتر ...
د.به‌ختیارشاوه‌یس
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ