بیروڕا
ئاماژەكانی پشت سەركەوتنەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
نەوزادی موهەندیس

هەردوو سەركەوتنەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی عێراق لە 12/5 و هەڵبژردنی پەڕلەمانی كوردستان لە 30/9/2018دا و سەركەوتنە گەورەكەشی لەسەر ئاستی عێراق بە بردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لە شەوی 2/10/2018دا.هەر لەخۆڕا و بێ‌ پێشینە و كاركردن و ڕەسەنایەتی ئەم هێز و حیزبە سیاسیەوە نەهاتوە،بەڵكو هەموان ئاماژەن بۆ ئەوەی كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان حیزبێكی سیاسی ڕەسەن و ڕەگ داكوتراوی ناو ناخی جەماوەری گەلەكەمانە و لەهەموو ئان و ساتێكی تەنگانە و ناخۆشیەكاندا دەبنەوە پشتیوانە ڕاستەقین و ڕاستگۆكەی یەكێتیەكەیان و ڕێگە نادەن گەلەكۆمەكی بەناو براو  و هاوپەیمانەكانی خۆی پێش نەیارەكانی لەناویببەن و بچووكی بكەنەوە.ئەم سەركەوتنانە و لەم كات و ساتەدا كە ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆكی نەمر و هەرگیز لەیادنەچوو مام جەلالە لە 3/10/2017دا..مانا و ئاماژەیەكی گەورەتر و پرشنگدارتریان داوە بە سەركەوتنەكان و ئەو ڕاستیە دووپاتدەكەنەوە كە یەكێتیەكەی مام ڕوو لە هەورازە و بەرەو لوتكەی سەركەوتن و گەشانەوە هەنگاو دەنێت و ئیدی قۆناغی خۆخۆری و متبوون و سڕبوون وەلادەنێت و قۆناغێكی نوێی گەشانەوە و خۆڕێكخستنەوە و پتەوبوون و بەهێزبوون دەستپێدەكات،لەسەر دەستی نەوەیەكی نوێ‌ گوشكراو بە بیروباوەڕی ڕاستەقینەی كوردایەتی دوور لە زوڵم و چەوسانەوە و كۆنەپارێزی و خۆسەپاندن و قۆرخكاری دەسەڵات بە ناڕەوا،نەوەیەك كە لەگەڵ تێز و بیروباوەڕەكانی دیموكراسیەت و ئازادی ڕاستەقینەدا دەگونجێن و توانا و وزەیەكی لەبن نەهاتوویان هەیە بۆ ئەوەی  ڕێبازەكەی مامی گەورە ون نەكەن و بەگەشاوەیی بیهێڵنەوە و زۆرینەی جەماوەری توڕە و زویریش لە یەكێتیەكەیان ئاشتبكەنەوە و یەكێتی بكەنەوە بە هێزی یەكەم و جەماوەری لە كوردستان و سەنگ و قورساییش بۆ كورد و كوردستانیش لە بەغداد بگێڕنەوە.
سەركەوتنە یەك لەدوا یەكەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە زەمەنی دیموكراسی و شەڕی دیموكراسیدا و هەڵبژاردنەكاندا ،قۆناغ و سەردەمە زێڕینەكانی سەردەمی شاخ و داستانە پڕ سەروەریەكانی هێزی پێشمەرگەی قارەمانی كوردستانمان وەبیر دێنێتەوە كە چۆن ئەو كاتیش برا دژەكانمان پێش نەیارەكان لەكوردستاندا هەوڵی بچوككردنەوە و لەناوبردنی یەكێتیان دەدا و گەلەكۆمەكیان لێدەكرد لەكاتێكدا  یەكێتی تەختی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسیان دەهەژاند و یەكێتی تاكە هێزی بەدەسەڵاتی كوردستان بوو،ئێستاكەش هەر ئاوها دەتوانین ببینەوە بە هێزی گەورە و یەكەمی سەر گۆڕەپانی كوردستان و عێراقیش.سەركەوتنەكانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان و گەڕانەوەی یەكێتی بۆ هێزی یەكەمی زۆنی سەوز و دواتریش هەموو كوردستان ئاماژەیەكی ڕوونن بۆ ئەوەی كە هەموو ئەو تانە و ڕەخنانەی لە یەكێتی دەگیران لەسەر هەڵبژاردنی 12/5 هەموانیان ناڕاست و نادروست بوون ئیدی مافی هیچ كەس و لایەنێك نیە كە باس لە ساختەكاری و فرتو فێڵی هەڵبژاردن بكات،چونكە ئەم هەڵبژاردن و سەركەوتنانەی یەكێتی لە كوردستان و عێراق هەموانیانی كاڵكردەوە و پێویستە ئەو حیزب و سەركردە و هێزە سیاسیانەی كوردستان و بەتایبەتی ناوچەی سەوز بەسەر كار و گوتاری سیاسی خۆیاندا بچنەوە و چیدی پڕكێشی نەكەن دژ بە یەكێتی و نەچنە بەرەیەكەوە كە زیان بە یەكێتی بگەیەنێت و بریندار وزامداری بكات و گەلەكۆمەكی لەناوبردنی بكەن،پێویستە زۆر باش لە توڕەیی و ڕق هەستانی یەكێتی تێبگەن و باش بزانن تەنها و تەنها لەگەڵ یەكێتیدا سەروەری و ئازادی و بون و مانیان مسۆگەرترە نەك بەم شێوەیەی ئێستا بونەتە پاشكۆ و زەلیلی پارتی و بەشدار دەبن لە پیلان و بۆسە نانەوە بۆ یەكێتی. پێویستە ئەو حیزب و سەركردانە  هێندەی ڕەخنە و تانە لە یەكێتی دەگرن بەسەر كار و كردەوە و سیاسەتی خۆیاندا بچنەوە و دەستبخەنە سەر هۆكارە ڕاستەقینەكانی پشت شكستە یەك لەدوایەكەكانی خۆیانەوە لە ڕووی ڕێكخستن و جەماوەرو جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانیان .
ئاماژەكانی پشت هەموو ئەم سەركەوتنانە بریتین لەوەی كە:
یەكێتی هێزێكی ڕەسەن و خۆڕسك و زەروری كوردایەتیە لەهەموو قۆناغەكاندا.
یەكێتی هێزێكە بۆ مانەوە هاتوە و بەتەنها بۆ كوردایەتی دەمێنێتەوە و خۆلا دەدات لە هەڵخلیسكان بەرەو ڕووی خیانەت و خۆفرۆشی و وڵاتفرۆشی.
یەكێتی هێزێك نیە تەنها بۆ هەڵبژاردن و كۆكردنەوەی كورسی و ئیمتیازات و دەسكەوتی مادی هاتبێت،بەڵكو هاتوە بۆ مسۆگەركردن و وەدیهێنانی خەونە گەورەكەی كوردایەتی چونكە خۆی بەخاوەنی گەل و نیشتیمان و نەتەوەش دەزانێت.
یەكێتی هێزێكی گەورەی جەماوەری و سیاسی و ئابوری و سەربازیە و توانا و پەیوەندیەكی گەورەی نێو عێراق و ناوچەكە و دونیاشی هەیە و دەتوانێت وەك كاراكتەرێكی چالاك هەڵسوكەوت بكات .
یەكێتی هێزێكی لۆكاڵی و ناوچەیی بچوك و بێپێز نیە،بەڵكو هێزێكی كاریگەرو بە ئەزموون و خۆڕاگرە.
یەكێتی سەرەڕمی دیموكراسی و ئازادیەكانە و لای زلهێزە ناوچەیی و دونیاییەكانیش هێزێكی پەسەند و پشتیوانی لێكراوەـ،بۆیە ئاسان نیە كە بەئاسانی لەناو بچێت و بچوكببێتەوە.
دوا ئاماژەش كەلەپشت هەموو ئەم سەركەوتنانەوەیە ،ئەوەیە كە زلهێزە ناوچەیی و دونیایەكانیش گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە ئەزمونی حوكمڕانی لە عێراق و كوردستاندا بەبێ‌ بونی یەكێتیەكی بەهێزی دیموكراسیخواز و ئازادی پارێز بەردەوام نابێت هەربۆیە پشتیوانیەكی لەبن نەهاتووی دەكەن و لێناگەڕێن نە لەهەرێم و نە لەعێراقدا هێز و لایەنی كۆنەپارێز و بنەماڵەیی و دواكەوتوو باڵادەستی ڕەها بن و ببنە تاكڕە و قۆرخكاری دەسەڵاتەكان.
هەموو ئە ئاماژانە ،لەپشت سەركەوتنەكانی یەكێتیەوەن،هەربۆیە پێویستە یار و نەیارەكان لەم ئاماژە و مەسجانەی وڵاتانی دەوروبەر و دونیا و هێزە عێراقیەكان باش تێبگەن و بكەونە خۆ بۆ ئاشتبونەوە لەگەڵ یەكێتی و گەڕانەوەی برایەتی و كاری پێكەوەیی لەگەڵیدا،ئەگینا ئەوەی كە زیانی گەورەی بەردەكەوێت تەنها خۆیان و جەماوەری میلەتەكەمانە نەك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
زۆر دڵنیاشم یەكێتی دوای بەستنی كۆنگرەی گشتی چوارهەمی خۆی زیاتر و باشتر دەگەشێتەوەو پتەو و بەهێز و یەكگرتوو دەبێتەوە و چیدی قۆناغی لاوازی و سستی  بەجێدێڵێت و دەبێتەوە خاوەنی بەرنامە و ڕێباز و ئایدیای سەربەخۆی خۆی و هەرگیزیش سازش ناكات لەسەر ماف و ئیستیحقاقی خۆی و میلەتەكەمان نە لەكوردستان و نە لە عێراقیشدا.چونكە بێ‌ یەكێتیەكی بەهێز نە كوردستان بەهێز دەبێت و نە عێراقیش ئارام و بەهێز دەبێت،جا ئەم نامەیە و ئەم ئاماژانە هێز و سەركردە عێراقیەكان لەپێش هێز و سەركردە كوردیەكانەوە خوێنویانەتەوە و لێی تێگەیشتون هەربۆیە لە شەوی 2/10 بەزۆرینەی دەنگ پشتیوانی خۆیان بۆ د. بەرهەم احمد صاڵح  وەك تاكە كاندیدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەربڕی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری،بەداخەوە لایەنە كوردیەكان زۆر لەدوا ئەوانەوە مەسج و ئاماژەكانیان لێكداوەتەوە ،هەربۆیە بونەتە دواكەوتە و پاشكەوتە لە هێزە عێراقیەكان و هێندەی تر خۆیان بچوك و زەلیل پیشاندایەوە.و ناخی پڕ لە ڕق و كینی خۆیان بەرامبەر یەكێتی دەرخستەوە.
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ